ئێران: دانوستاندنەکانی ڤیەننا دەستپێدەکەنەوە

(0) / / ایران / زایەڵە سەعید خەتیب زادە ڤیەننا ئەتۆمی


Sep 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە بەمزووانە دانوستاندنەکان لە ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەکەنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرای کرد دانوستاندنەکان لە ڤیەننا لەگەڵ وڵاتانی 4 کۆ 1 بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 چەند حەوتەی دیکە دەستپێدەکەنەوە.
ناوبراو بە پێویستی زانی بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران بگەنە ئەنجامێکی دیاریکراو سەبارەت بە چۆنیەتی گفتوگۆکان.