نەورۆز عەبدولقادر بۆ زایەڵە: لە فڕۆکەخانەی عەربەت ئەکادیمی دەکرێتەوە

(0) / / گفتگو / نەورۆز عەبدولقادر زایەڵە عەربەت


Sep 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی عەربەت ئاشکرایکرد لە فڕۆکەخانەی عەربەت بەشی ئەکادیمی فرۆکەوانی دەکرێتەوە بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ ئامادەیی .

نەورۆز عەبدولقادر، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی عەربەت بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەكاديمياى فروكەوانى بازرعەكه ڕێگەپێدراوى دەسەڵاتى فڕۆكەوانى نێودەوڵەتى هەيه لەسه ر دەسەڵاتى فڕۆكەوانى يەمەنى و له لايەن وەبەرهێن "خەسرو شێخه" بەڕێوەدەبرێت ڕاستاندى دەسەڵاتى فڕۆكەوانى عێراقى ڕاستەوخۆى بەدەستهێنا كه سەركەوتنێكى گەورەيه بۆ هەرێمى كوردستان و شارى سلێمانى خۆشەويست كه یەكەم زانكۆى فڕۆكەوانى به تەواوى بەشەكانەوه له هەرێم دايه سوپاسى حكومەتى هەرێم و گشت خەمخۆرانى و هاوكارانمان دەكه ين .

وتیشی، سەربەرزيه بۆ حكومەتى هەرێم كه له فڕۆكەخانه يه كى هه رێم تواناى پێگه ياندى ئه ندازيارانى هه بێت بۆهه موو فڕۆكه خانه كانى عێرا ق و ناوچەكه.

ڕونیشیکردەوە، فڕۆكەخانەى عەربەت كه له سالى 2008 وه دامەزراوه  تەنها بەكار دەهات بو بوارى كشتوكالى كه ڕاستەوخۆ سەر به ديوانى وەزارەتى كشتوكال و سەرچاوەكانى ئاوه و لايەنى هونەرى و ياسايى ڕاستەوخۆ سەر به دەسەڵاتى فرۆكەوانى عيراقيه و له سالى 2018  دا وەك حەوتەمين فڕۆكەخانەى عێراق ديارى كرا بۆ بوارى خزمەت گوزارى و ڕاهينان كه خۆشبەختانه تاكه فڕۆكەخانه لەم بوارەدا له هەموو عيراقدا وه سێهەمين فڕۆكەخانەى هەرێمه هه ربوو هەوڵماندا كه له بوارى راهينانى فڕۆكەوان و ئه ندازيارىدا سود له فڕۆكەخانه وەربگرين خۆشبەختانه توانيمان ئەكاديمياى فڕۆکەوانی بازرعەكه ڕێگەپيدراوى نێودەوڵەتيه له ژير ده سەڵاتی فڕۆكەوانى يەمەنى دا به فه رمى لقيكى سەرەكى له فڕۆكەخانەمان دابكاتەوه بۆ بوارى ڕاهێنانى ئەندازيارانى فڕۆكەوانى كه  دەرچوى پولى ١٢ی ئاماده يى دەتوانيت له م ئه كاديميا بخوێنێت وه بروانامەى ئەندازيارى فڕۆکەوانی بەدەست بهێنێت وه له لايەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانى (ايكاو) لايسنس وەربگرێت له زورێک له ووڵاتانى جيهاندا كاربكات وه له ئێستاد له دواى سى سال له هەوڵدان راسته و راستاندى بو بكرا له لايەن دەسەڵاتى فڕۆکەوانى عێراقيشەوه كه ئەمەش سەركهەوتنێكى گەورەيه بۆ هەرێمى كوردستان و بوژانه وه ى ناوچەكه .

سازدانی - کامەران سەیدکەریم