بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی موچە دزراوەکەی بەشی پۆلیسی دارستانی کفری خەرجدەکرێت
(0) /
بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، موچە دزراوەکەی بەشی پۆلیسی دارستانی کفری خەرجدەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا بە خەرجکردنی موچەی ئەو کارمەندانەی پۆلیسی دارستانی کفری کە موچەکەیان دزرا، ئەمەش دوایی ھەوڵەکانی جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دێت بۆ دابینکردنی موچەی ئەو کارمەندانەی بەشی پۆلیسی دارستانی کفری.
عەمید شوان محەمەد بەرێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڕایگەیاند، بە سوپاسێکی زۆرەوە کاک قوباد تاڵەبانی بڕیاری داوە ئەو بڕە پارەیە خەرج بکرێت و بەسەر ئەو کارمەندانەدا دابەش بکرێت کە موچەکەیان وەرنەگرتووە.
وتیشی، ھەوڵە بەردەوامەکانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەرز دەنرخێنین کەلەماوەی رابردوودا ھەوڵی تەواویدا بۆ دابینکردنی ئەو بڕە موچەیەی کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی کفری کەدزرا.
کامەران سەیدکەریم

تێبينيێك بنێرە: