گۆڤاری گرینگی نێودەوڵەتی "ڤرایتی" هەواڵێکی ئۆسکاریی "مەنسوور جیهانی" بڵاوکردەوە

(0) / / فرهنگی / Variety زایەڵە مەنسوور جیهانی سینەما


Sep 26, 2021

قەبارەی فۆنت:
گۆڤاری گرینگی نێودەوڵەتی "ڤرایتی" Variety هەواڵێکی "مەنسوور جیهانی" پەیامنێری سەربەخۆی کورد و نێودەوڵەتی سینەمایی سەبارەت بە "ئۆسکار کوالیفاید" بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، گۆڤاری گرینگ و بەنرخی نێودەوڵەتی سینەمایی "ڤرایتی" Variety هەواڵێکی "مەنسوور جیهانی" پەیامنێری سەربەخۆی کورد و نێودەوڵەتی سینەمایی سەبارەت بە سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران لە ڕیزبەندی فێستیڤاڵەکانی "ئۆسکار کوالیفاید" Oscar Qualified لە ناو هەواڵە سینەماییەکانی خۆیدا بڵاوکردەوە.
گۆڤاری گرینگی نێودەوڵەتی "ڤرایتی" لە هەواڵەکەیدا بە مانشێتی "فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران بە ناونیشانی فێستیڤاڵی سەرەتایی بۆ خەڵاتی ئۆسکار ناونراوە" نووسیوییەتی: فیلمێک کە لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران، خەڵاتی گەورەی بەشی نێودەوڵەتی بباتەوە، بە ئاکادیمیای ئۆسکار دەناسێندرێت.
لە درێژەی ئەم هەواڵەی سایتی سینەمایی ئەمەریکادا هاتووە: "سادق مووسەوی" بەڕێوبەریی گشتی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، لە لایەن ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێرانەوە بەڕێوەدەچێت، گوتی: لە قاڕەی ئاسیا وڵاتانێکی دەگمەن لەوانە: ژاپۆن، کۆریای باشوور، هیندستان، سەنگاپوور، تورکیا و لە باکووری کیشوەری ئەفریقاشدا تەنیا وڵاتی میسر ئەو شانازییەیان هەیە کە فێستیڤاڵەکانی ئۆسکار کوالیفایدیان هەبێت. لە ئێستادا، تەنیا 127 فێستیڤاڵی سینەمایی لە ئاستی دنیادا بوونیان هەیە کە "ئۆسکار کوالیفاید" بن.
مووسەوی لە درێژەی ئەم وتووێژەدا گوتی: لە ئێستادا، زیاتر لە 10 هەزار فێستیڤاڵی باوەڕپێکرا و باوەڕپێنەکرا لە جیهاندا، بەڕێوەدەچن؛ لەم هەمان کاتدا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، پێگەیەکی باشی لە ئاستی جیهاندا هەیە. ئەم ڕووداوە سینەماییە لە لایەنی کۆنی و باوەڕپێکراوییەوە؛ گرینگترین فێستیڤاڵی کورتە فیلم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دێتەئەمار.
هەروەها گوتیشی: دوای لابردنی ئاستەنگە نێودەوڵەتییەکانی ناردنی پارە، ناونووسی بەلاشی فیلمەکان وەلادەنێردرێت و وەکوو فێستیڤاڵەکانی دیکەی جیهان، ئێمەش خەرجی ناونووسی لە بەشداربووان وەردەگرین و بەم شێوەیە، فێستیڤاڵیش دەتوانێت تەواوی خەرجەکانی خۆی دابینبکات. لە ئێستادا ناونووسی بەرهەمەکان لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران و هەروەها پێشکەش کردنی بەرنامەکانی بۆ سینەماکارانی کورتە فیلم، بەلاشە.
لە کۆتایی هەواڵەکەی گۆڤاری سینەمایی "ڤرایتی"دا هاتووە: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، هەموو ساڵێک لە مانگی ئۆکتۆبەردا بەڕێوەدەچێت و لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ڕووداوە سینەماییە، بەڕێوەچوونی ڤۆرکشۆپی پسپۆڕانەیە و لە ساڵی 2020 تیایدا 55 فیلم نمایشکرا کە لە لایەن دەرهێنەرانی 5 قاڕەی جیهانەوە بەرهەمهاتبوون.
هەواڵی گۆڤاری گرینگی نێودەوڵەتی "ڤرایتی" Variety لە سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران لە لیستی فێستیڤاڵەکانی پەسەندکراویی ئۆسکار؛ لە سایت و دەزگاکانی گرینگی جیهان لەوانە: "یاهوو" Yahoo، "ئێم. ئێس. ئێن" msn، "فیلم فێستیوالز" FilmFestivals فەڕەنسا، The Nation Press ئەمەریکا، Real Media لوبنان، Iconic Verge، "عەڕەب تایمز" The Arab Times، کەناڵی Asian News  هیندستان، Report Door ئەمەریکا، گۆڤاری میسر، Media Box لە پاکیستان، کۆمەڵێک ماڵپەڕی ئەمەریکی وەکوو؛ Pjnews، Wilton Bulletin، Lord Web، Trendfool، Aol و ... ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاویی هەبوو.
بۆ زانیاری زیاتر:
https://variety.com/2021/film/news/film-news-in-brief-september-20-1235069493/