«وادیار» لە «Uppsala»دا دەرکەوت

(0) / / فرهنگی / زایەڵە وادیار ئۆسکار


Sep 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

چیرۆکە فیلمی «وادیار» لە بەشی کێبڕکێی گەورە خەڵاتی پەسەند کراوی ئاکادیمیای ئۆسکار و بێفتا، ئاپسالا«Uppsala»ی سوێد دا بەشدار دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کورتە فیلمی «وادیار» لە دەرهێنانی مەرجان خوسرەوی و پریدیسۆری مەهدیە سادات میحوەر و میلاد خوسرەوی لە بەشی کێبڕکێی گەورە خەڵات(Grand prix) چلەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ئاپسالا (Uppsala)ی سوێد بەشدار بوو و باشترین فیلمی ئەم بەشە دەنێردرێتە ئۆسکاری 2022.
«وادیار» دووهەمین ئەزموونی چیرۆکە فیلمی مەرجان خوسرەوی و بەرهەمی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیارییە کە تاکوو ئێستە لە بەشی کێبڕکێی فێستیڤاڵەکانی دراما یۆنان، خوێندکاری لیسبوونی پۆرتێگاڵ، کورتە فیلمی تاران، فیلمی فەجر و جێژنی ئێسفا دا بەشداری کردووە.
ئەم فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە کە پەسەند کراوی خەڵاتەکانی فیلمی ئەورووپا(EFA) و ئاکادێمیای بێفتایشە، یەکێک لە ڕەسەنترین و پربەهاترین فێستیڤاڵەکانی کورتە فیلمی جیهانە و ئەمساڵ لە نێو پتر لە شەش هەزار فیلمی نێردراو 70 فیلم لە بەشی کێبڕکێییدا نمایش دەکات.
چلەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە 25 تا 31ی ئۆکتۆبەر لە زانکۆی ئێپسالا لە سێ بەشی کێبڕکێی نەتەوەیی، نێودەوڵەتی و منداڵان و تازەلاوان و بەشە پەیوەست کراوەکانی بازاری کورتە فیلم و نمایشە تایبەتیەکان بە شێوازی بەشداربوونی ڕاستەوخۆ و ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.