ڕێبەری باڵای ئێران سوپاسی وەرزشوانانی زۆرانبازیی وڵاتەکەی دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە زۆرانبازی خامنەیی وەرزش


Oct 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا سوپاسی سێ وەرزشوانی زۆرانبازیی وڵاتەکەی کرد کە دەستکەوتی مەزنیان لە ئاستی جیهان مسۆگەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاش ئەوەی شەش وەرزشوانی ئێرانیی بواری زۆرانبازیی ئازاد لە پاڵەوانێتی جیهان میداڵیای زێڕ و زیویان مسۆگەر کرد، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی ئەو دەستکەوتە شادیهێنەرە، سوپاسی وەرزشوانەکانی کرد.
ئێران تا ئێستای لەگەڵ بێت لە کێبەرکێی زۆرانبازیی ئازاد پاڵەوانێتی جیهان کە لە وڵاتی نەرویژ لە بەڕێوەچوون دایە، توانیویەتی سێ میداڵیای زێڕ لە لایەن حەسەن یەزدانی، کامەران قاسمپوور و ئەمیر حسێن زارع و هەروەها سێ میداڵیای زیو لە لایەن ئەمیر محەمەد یەزدانی، محەمەد نخودی و عەلی ڕەزا سەرلەک مسۆگەر بکات.