وەزارەتی دارایی عێراق: بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بووەتە هۆی بەرزكردنەوەی یەدەگی نەختینەیی

(0) / / اقتصادی / زایەڵە عێراق دۆلار


Oct 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دارایی عێراق جەختی لە سەر ئەوە کردەوە بەردەوام بەدواداچوون بۆ بەهای دۆلار دەكات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕاشیگەیاند لەماوەی 9 مانگی ڕابردوودا بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بووەتە هۆی بەرزكردنەوەی یەدەگی نەختینەیی.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، یەدەگی نەختینەیی عێراق 54 ملیار دۆلار بووە لە 9 مانگی رابردوو بەرزبووەتەوە بۆ 60 ملیار دۆلار و گۆڕینی بەهای دۆلار بووەتەهۆی كەبوونەوەی خواست لەسەر دراوی بیانی و ئەمەش كاریگەریی باشی هەبووە بۆ كەم كردنەوەی هاوردە و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆ.