بڕی ملیار و نیوێک دینار دەرمان دەگاتە کۆگاکانی تەندروستی گەرمیان

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گەرمیان دینار


Oct 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەپشت بەستن بە رێکارە یاساییەکان، تەندروستی گەرمیان بە بەھای ملیار و نیوێک دینار، دەرمان و پێداویستی پزیشکیی و تاقیگەیی دەکڕێت و بەسەر ناوەندە تەندروستییەکان دا دابەشی دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەندروستی گشتی  گەرمیان ڕایگەیاند،  لە پرۆسەی کڕینی تەندەرینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی لە تەندروستی گەرمیان، بای نزیکەی ملیار و نیوێک دینار پێداویستی هێنراوەتە کۆگای گشتی دەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بڕیارە بەم نزیکانە دەست بکرێت بە دابەشکردنی بۆ سەر سەرجەم دەزگاکا و ناوەندە تەندروستییەکانی سنورەکە.

ئەو دەرمان و پێداویستییە کڕدراوانە، پێکھاتوون لە: دەرمانی نەخۆشخانە و مەڵبەند و سەنتەرەکان، دەرمانی نەخۆشانی گورچیلە (شەش جۆر بۆ ساڵێک)، دەرمانی نەخۆشانی درێژخایەن (34 جۆر)، دەرمانی بێهۆشکاری، دەرمانی نەخۆشی (صرع)، سەرجەم جۆرەکانی دەرزی نەخۆشی شەکرە، پێداویستی پزیشکی ددان و پێداویستی پزیشکیی و تاقیگەیی دیکە.

لە سەردانێکیشدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، د. سیروان محەمەد، لەگەڵ بەڕێوبەر و ستافی کۆگای دەرمان کۆبویەوە و رایسپاردن بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی ئەو دەرمان و پێداویستیانە بکەن بەسەر نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان بەمەبەستی سودمەندبوونی ھاوڵاتیان.

کامەران سەیدکەریم