پارێزگاری سلێمانی: کورد بەشدارە لە کەلتوری قوڵ و ڕەسەن و شارستانیەتی ئێران

(0) / / گفتگو / هەڤاڵ ئەبوبەکر زایەڵە سینەما تاران


Oct 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری سلێمانی وتی: "ئێران خاوەن کەلتورێکی قوڵ و ڕەسەن و شارستانیەتێکی گرنگە کە کوردیش وەک نەتەوەیەکی زیندوو بەشدارە تێیدا و هەموومان پێکەوە دەبێت ئەم ناوچەیە لە ڕووی کەلتورییەوە بپارێزین و کۆماری ئیسلامی ئێران لەم بوارەدا هەنگاوی گەورەی هەڵگرتووە، بۆ نموونە ئەوەی کە لە گوندەکانی وەک هەجیج بینراوە."

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە وتوویژی لە گەڵ پەیامنێری زایەڵە، سەبارەت بە پەیوەندییە کەلتوری و ڕۆشنبیرییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان، وتی: پەیوەندییە کەلتورییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باشدایە، کردنەوەی پێشانگای هاوبەشی پیشەسازی دەستی ژنای هەر دوولاش نموونەی زیندووی ئەو بارودۆخەن و ئەو دەستپێشخەرییانەی کە لە سنە، کرماشان، بانە، مازندەران، تەورێز، تاران و … کراون، هەمووی بە هاوبەش دەزانین لە بەر ئەوەی کە پێمان وایە کە میراتی کەلتوری سامانێکی مرۆڤایەتییە و خاوەندارێتییەکەی بۆ گەل و نەتەوەیەک ناگەڕێتەوە.

ناوبراو وتی: هەموومان دەمانەوێت کە پەرە بە پەیوەندییەکان بدەین و بەرفراوانتر و پتەوتری بکەین، ئێمە لە سەرجەم ئاستەکاندا لێک نزیکین، لە هونەرە جوانەکان، لە مۆسیقا، پەیکەرتاشی، لە بواری ئەدەب، وەرگێڕان، دراما، ڕۆمان و چیرۆک، فیلم و سینەما و …. ئەم تێکەڵاوییە دەبینرێت.

پارێزگاری سلێمانی وتی: ئێران خاوەن کەلتورێکی قوڵ و ڕەسەن و شارستانیەتێکی گرنگە کە کوردیش وەک نەتەوەیەکی زیندوو بەشدارە تێیدا و هەموومان پێکەوە دەبێت ئەم ناوچەیە لە ڕووی کەلتورییەوە بپارێزین و کۆماری ئیسلامی ئێران لەم بوارەدا هەنگاوی گەورەی هەڵگرتووە، بۆ نموونە ئەوەی کە لە گوندەکانی وەک هەجیج بینراوە.