ئێران: پرسی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێوەندیی بە عێراقییەکانەوە هەیە

(0) / / ایران / زایەڵە تاران هەڵبژاردن عێراق


Oct 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند وڵاتەکەی پێشوازیی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە چوارچێوەی هەنگاونان بەرەو سازدانی پێوەندیی دیپلۆماتیک لە ئاستی نێودەوڵەتی دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی باسی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و ناڕەزایەتییەکان لە لایەن هەندێ لایەنی سیاسی بە ئەنجامەکان کرد و جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە؛ ئەوەی لە عێراق ڕووی دەدات پێوەندیی بە خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی عێراقەوە هەیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا؛ تاران پێشوازیی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە چوارچێوەی هەنگاونان بەرەو سازدانی پێوەندیی دیپلۆماتیک لە ئاستی نێودەوڵەتی دەکات.