1 / 9
2 / 9
3 / 9
4 / 9
5 / 9
6 / 9
7 / 9
8 / 9
9 / 9

(0) / / فرهنگی / چەمچەماڵ زایەڵە ڕەمک ڕەمەزان


Oct 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

قایمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند،   ئەمڕۆ ٢٠/ ١٠/ ٢٠٢١ بە ئامادەبوونی "ڕەمک ڕەمەزان" قائیمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری بەشێک لە فەرمانگەکانی چەمچەماڵ و ڕۆشنبیران و دۆستانی کتێب، پێشانگایەکی کتێب کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێشانگاکە لە کتێبخانەی گشتی و بە بەشداری چەند دەزگایەکی چاپ و پەخش کراوەتەوە و تا ڕۆژی ٢٧- ١٠ بەردەوام دەبێت و تیایدا بەڕێژەی جیاواز داشکاندن لەنرخی کتێبەکاندا کراوە.
ئەمە هەشتەمین پێشانگای کتێبە لەماوەی ئەمساڵدا لە کتێبخانەی گشتی بکرێتەوە و ئیدارەی چەمچەماڵ پشتیوانی تەواوی چالاکیە ڕۆشنبیرییەکانە بە ئامانجی خزمەتکردن بە خوێنەران و بەرەوپێشبردنی بوارەکە.
کامەران سەیدکەریم