لەلایەن دادگای هەولێرەوە؛ پێنج چالاكوانى بادینان ئازادكران
/
کردستان
/
زایەڵە
بادینان
چالاکوان
له دادگاى هه‌ولێر 5 چالاكوانى تر‌ى بادینان دادگایی كران و بڕیاردرا ئازاد بكرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، به‌شدار حه‌سه‌ن، پارێزه‌رى كه‌یسه ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له پرۆسه‌ى دادگاییه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌دا بڕیاردرا به گۆڕینى ئه‌و ماده‌یه‌ى كه ئه‌م چالاكوانانه‌ى پێ تۆمه‌تباركرابوو ماده‌كه‌ش ماده‌ى1 له یاساى ژماره 21 ساڵى 2003 په‌رله‌مانى كوردستان په‌ڕاوه‌كه‌یان له ئاسایشه‌وه نێردرابوه دادگا، به‌ڵام دادگا ماده‌كه‌ى گۆڕى به ماده‌ى 56 له یاساى سزادانى عێراقى و د. عامر خالید ئازادكرا و سلێمان كه‌مال و سلێمان مو‌سا و جه‌مال خه‌لیل و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ سزا دران و زیاتر له ساڵێكیشه ڕاگیراون بۆیه هه‌موویان هه‌ر ئه‌مڕۆ ئازاد ده‌كرێن.
وتیشى، تۆمه‌ته‌كان هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ناڕه‌وابوون بۆیه ئه‌مرۆ دادگا به‌ڕۆڵى خۆى هه‌ستا و بڕیاره‌كانى دادپه‌روه‌رانه‌بوو.
زیاتر له 100 چالاكوانى بادینان له زیندانه‌كانن له ماوه‌ى ئه‌م دوو ڕۆژه‌دا شه‌ش چالاكوانیان ئازادكراون و هاووڵاتیان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ ئازادكردنیان بێ‌تاوانیان بسه‌لمێندرێت.
تێبينيێك بنێرە: