بۆ یەکەم جار؛ فیلمی ئێرانیی دارگوێز لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت

(0) / / فرهنگی / زایەڵە دارگوێز فیلم نمایش هەرێمی کوردستان


Oct 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

فیلمی ئێرانیی "دار گوێز " لە دەرهێنانی محەمەد حسێن مەهدەویان بۆ یەکەمین جار لە لایەن کۆمپانیای مەستی فیلم لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نمایشی گشتیی فیلمی دارگوێز ڕۆژی 4ی مانگی 11ی 2021 بە شێوەی هاوکات لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات.
 دارگوێز چیرۆکی ڕاستەقینەی ژیانی تاڵ و پڕ لە نەهامەتی کەسێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی قادر مەولان پوور دەگێرێتەوە کە بنەماڵەکەی لە کارەساتی کیمیابارانی سەردەشتدا بەر چەکی کیمیایی دەکەون.
ئەم فیلمە ئێرانییە لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر لە تاران توانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەر وەدەست بێنێت.
فیلمی دارگوێز یەکێک لە بەربژێرەکانی ئێران بووە بۆ ئەوەی وەک نوێنەری ئێران بچێتە ڕکابەریی ئۆسکاری 2021.
کۆمپانیای مەستی فیلم دەیەوێت بە گرینگی دان بە خاڵە هاوبەشە فەرهەنگییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی پەرەدان بە پەیوەندی فەرهەنگی و هونەری دوولایەن، فیلمە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان بڵاو کاتەوە.