"سپی پۆش" که له کوردستان وێنه‌گیراوه وەک نوێنه‌ری ئێران له ئۆسکاری 2022 دا ناسێندرا
/
فرهنگی
/
سپی پۆش
زایەڵە
ئێران
ئۆسکار
کورته فیلمی "سپی پۆش" له نووسین و ده‌رهێنانی "ره‌زا فه‌هیمی" که له کوردستان وێنه‌گیراوه وه‌کوو فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران که په‌سندکراوی ئه‌کادیمیای ئۆسکاره، نوێنه‌رایه‌تی سینه‌مای کورته فیلمی ئێران له نه‌وه‌د و چواره‌مین خه‌ڵاتی ئۆسکاری له ساڵی 2022 له ئه‌ستۆی دایه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کورته فیلمی "سپی پۆش" به‌رهه‌می "ره‌زا فه‌هیمی" که ساڵی رابردوو خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد، له کوردستان وێنه‌گیراوه و کۆمه‌ڵێک له ستافی په‌شه‌گه‌ڕیی سینه‌مای کوردستان له‌م به‌رهه‌مه‌دا به‌شدارییان کردووه، به پێی یاسا و رێکارنامه‌ی ئه‌کادیمیای ئۆسکار، وه‌کوو نوێنه‌ری سینه‌مای کورته فیلمی ئێران له نێو کۆی کورته فیلمه‌کانی ناسێندراو له لایه‌ن ئه‌و فێستیڤاڵانه‌ی که مه‌رجه‌کانی ئه‌کادیمیای ئۆسکاریان هه‌یه، ئاماده ده‌بێت.
نه‌وه‌د و چواره‌مین خه‌ڵاتی ئۆسکار له به‌شی کورته فیلمه‌کاندا، ئەو بەرهەمانە لە خۆ دەگرێت که له رۆژانی یه‌کی ئوکتۆبه‌ری 2020 تا کۆتایی سێپتێمبه‌ری 2021 له فێستیڤاڵه‌کانی په‌سندکراوی ئۆسکار له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌ڵبژێردرێن و به‌م ئه‌کادیمیایه ناسێندرابێتن.
تێبينيێك بنێرە: