هه‌ڵبژێردراوانی سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران ناسێندران + وێنە
/
فرهنگی
/
زایەڵە
محه‌مه‌د سلووکی
که‌پسوول
سینه‌مای ئێران
کورته فیلمی تاران
"کورته فیلمی "که‌پسوول" به ئۆسکاری 2022 ده‌ناسێندرێت"
هه‌ڵبژێردراوانی به‌شی کێبڕکێی "سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی" و به‌شی کێبڕکێی "سینه‌مای ئێران"ی سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران ناسێندران و کورته فیلمی "که‌پسوول" له ده‌رهێنانی "ئه‌میر په‌زیروفته" به ئۆسکاری ساڵی 2022ی زایینی ده‌ناسێندرێت.
به‌پێی راپۆڕتی زایەڵە لە لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، رێوڕه‌سمی کۆتایی سی‌وهه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران به پێشکه‌شکاریی "محه‌مه‌د سلووکی" له کتێبخانه‌ی "جوندی شاپوور" له "کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران ماڵ" به‌ڕێوه‌چوو که کلیپێک له ره‌وانشاد "فریشته تائیرپوور" به‌رهه‌مهێنه‌ری کۆچکردووی سینه‌مای ئێران بۆ یادکردنه‌وه و رێزلێنانی ئه‌م سینه‌ماکاره په‌خش کرایه‌وه.
"محه‌مه‌د خه‌زاعی" بریکاری وه‌زیری رۆشنبیری و سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی ئێران له رێوڕه‌سمی کۆتایی سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی سینه‌مای ئێران رایگه‌یاند: له هیچ جۆره تێکۆشان و هه‌وڵدانێک بۆ پاڵپشتی و به‌هێزکردنی سینه‌مای کورته فیلمی داهێنه‌رانه، ئازایانه، پشکێنه‌ر، پابه‌ند به ئه‌خلاق و لایه‌نگری بنه‌ماڵه درێغی ناکه‌ین.
"ئێران ماڵ" به به‌ڕێوه‌بردنی رووداوێکی نێونه‌ته‌وه‌یی شانازی ده‌کات
له درێژه‌دا "مه‌جید شایسته" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئێران ماڵ که پاڵپشتی دارایی و ئابووریی فێستیڤاڵه‌که‌یه، له سه‌ره‌تای ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا گوتی: کۆمه‌ڵگه‌ی "ئێران ماڵ" په‌یوه‌ند و ئاوێته‌بوونی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و مێژوو به ئاسانی به به‌ڕێوه‌بردنی یه‌ک فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به خه‌ڵکی جیهان نیشان ده‌دات و ئه‌م پێکهاته‌یه‌ی هێمای شارستانییه‌ت وه‌کوو گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه و بینای ئێران شانازی به خۆی ده‌کات و باڵ ده‌گرێت. به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی یه‌کجار به‌پێز و بلیمه‌ته‌وه دڵخۆشم له سی‌وهه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران له خزمه‌ت ئێوه سینه‌ماکاران و هونه‌رمه‌ندان و خۆشه‌ویستاندا بووینه.
هونه‌ری ئێران شایسته‌ی په‌سند کردنی ئه‌کادیمیای ئۆسکار بوو
"سه‌یدسادق مووسه‌وی" ده‌بیری ئه‌م فێستیڤاڵه گوتی: به‌ر له هه‌ر شتێک ئه‌وپه‌ڕی قه‌درزانی خۆم له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که راستگۆیانه کاریان کرد، راده‌گه‌یه‌نم. ده‌بێ سه‌باره‌ت به په‌سند کردنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران له لایه‌ن ئه‌کادیمیای ئۆسکار قسه بکه‌م. ئه‌م کاره گرینگه که بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی سینه‌مای ئێران‌دا روویداوه، نیشانه‌ی گرینگ بوونی کورته فیلم و سینه‌مای ئێمه‌یه. من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌م فێستیڤاڵه، گرینگ‌ترین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلم له ناوچه‌ی رۆژئاوای ئاسیایه؛ له‌به‌ر هۆکاری به‌شداریی گرینگ‌ترین که‌سایه‌تی و روخساره‌کانی سینه‌مایی جیهان له ده‌یه‌کانی رابردوو تیایدا، ئێمه ده‌توانین بۆ ئه‌م خاڵه هه‌نگاو بنێین و به راستیش ئێمه شایسته‌ی ئه‌م ده‌ستکه‌وته گرینگه له به‌شی رۆژئاوای ئاسیاین که به ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئایینی ئیسلام له ناوچه‌که‌دا، مێژوویه‌کی دره‌وشاره و هونه‌رمه‌ندانێکی که‌م وێنه و فه‌رهه‌نگ و که‌لتوورێکی گرانبایی ئێمه ده‌بێ مافی خۆمان بستاندبوایه که به‌خته‌وه‌رانه هاته دی.
مووسه‌وی وه‌بیری هێنایه‌وه: له نێوان 6402 به‌رهه‌می بیانی له وڵاتانی جیهان، ته‌نیا که‌متر له سه‌دی یه‌کی به‌رهه‌مه‌کان هه‌ڵبژێردراون و بۆ یه‌که‌مین جار چه‌ندین ئیمه‌یلمان بۆ هات که بۆچی به‌رهه‌مه‌که‌ی ئێمه له‌م فێستیڤاڵه‌دا ئاماده نه‌بووه. ئه‌و شته‌ی که گرینگه هه‌مدیسان به سه‌رچاوه بوونی وڵاتی ئێمه له پیشه‌ی سینه‌ما دایه. له ناوچه‌که‌دا له دوای وڵاتانی میسر و تورکیا ئێمه سێهه‌مین وڵاتین که فێستیڤاڵێکی ئۆسکارکۆوالیفاید هه‌مانه و هونه‌ری ئێران شایسته‌یی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی هه‌بوو. له به‌ڕێز خاتوو ته‌باته‌بایی بریکاری نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو کارگێڕانی فێستیڤاڵه‌که سوپاس ده‌که‌م. وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ خۆی پشتیوانی هونه‌ره، قه‌درناسی ئه‌م رووداوه بوو؛ به‌ڵام ئومێد ده‌خوازین ئه‌م ده‌ستکه‌وته بۆ ئێمه بمێنێته‌وه. ئه‌م هه‌ل و ده‌رفه‌ته بۆ سینه‌ماکاران ره‌خساوه و ئه‌گه‌ر فیلمێک له ئۆسکار وه‌رده‌گیرێت و ئێمه پێی خۆشحاڵ ده‌بین. ئه‌م جاره رووداوێکی گرینگتر هاتۆته ئاراوه و ئێمه رووداوێکی هه‌میشه‌ییمان هه‌یه که هه‌موو ساڵێک یه‌ک به‌رهه‌م به ئۆسکار ده‌ناسێنێت.
به "وێنه‌ی خۆمان" به‌شێکمان له ده‌سه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگی و سینه‌مای جیهاندا ده‌بێت
"محه‌مه‌د خه‌زاعی" بریکاری وه‌زیر و سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی ئێران گوتی: فێستیڤاڵی
کورته فیلم ده‌ستکه‌وتێکی پڕبایخه که ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵدانی خۆشه‌ویستانێکی یه‌کجار زۆر له ساڵه‌کانی یه‌ک له دوای یه‌کی رابردوودا بووه. له‌م ڕووه‌وه، به ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له گه‌شه‌پێدان و باڵکێشانی نه‌مامی سینه‌مای لاو، ده‌ستیان له‌سه‌ر ئاگره‌که بووه، قه‌درزانی بکه‌م. هه‌روه‌ها له به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ پێ‌زانین و سوپاس ده‌که‌م. هه‌روه‌ها له باڵیۆزه‌کان، راوێژکارانی که‌لتووری و سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆر که له‌م رووداوه سینه‌ماییه‌دا به‌شداریان کردووه، سوپاس ده‌که‌م.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له راوێژکارانی هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌کان و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوان و له هه‌موو سینه‌ماکاران و لاوانی داهێنه‌ر و هونه‌رمه‌ندیش سوپاس ده‌که‌م. چ ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌رهه‌مه‌کانیان له فێستیڤاڵدا به‌شداری کرد و چ ئه‌و سینه‌ماکارانه‌ی که له‌به‌ر پێوه‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی فێستیڤاڵه‌که و سه‌لیقه‌کانی گروپه‌کانی هه‌ڵبژاردنی فیلمه‌کان، له به‌شی کێبڕکیدا ئاماده نه‌بوون. له ساڵانی دوور و درێژه‌وه له بیرمه که فێستیڤاڵی کورته فیلمی تاران هه‌میشه به چالاکی و جۆش و خرۆش و هه‌ستێکی تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌چووه و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش درێژه‌ی هه‌یه. هه‌ر ئه‌م هه‌ست و گوڕ و تینه و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان و داخوازییه‌کان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که جۆری ئه‌م فێستیڤاڵه، جیاوازتر له فێستیڤاڵه‌کانی دیکه بێت. پرسیار کردن و داواکار بوون، رێگا بۆ زیندوویی و ژیانه‌وه و باڵگرتنی سینه‌ما خۆشتر و هه‌موارتر ده‌کات. له‌و باوه‌ڕه‌دام لێره، داهاتووی سینه‌مای ئێران ده‌نووسرێت و داده‌ڕێژرێت و به‌ستێنی شین بوونی به‌هره نوێیه‌کانه. پاش چوار ده‌یه، سینه‌مای ئێران پێویستی به تازه‌گه‌ری، بووژانه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه، گه‌نج بوونه‌وه و ئاڵۆگۆڕه.
بریکاری وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی رایگه‌یاند: پێداویستییه‌کان و نیازه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ "هونه‌ر ـ پیشه‌ی سینه‌ما"ی تووشی گۆڕانکاری کردووه و هاوکات به درێژایی ئه‌م گۆڕانه، ده‌بێ نه‌وه‌کانی نوێ به توانایی و ده‌فرایه‌تی، بۆچوون و قووڵ بوونه‌وه، روانگه‌ی تازه و ئه‌زموون گه‌لی نوێ بێنه نێو رێگاکه‌وه و به پشت به‌ستن به میراتی رابردووان، پێشه‌نگ و پێشڕه‌وی ره‌وته نوێیه‌کان بن. بێ گومان، سینه‌ما لاوان پێگه‌ی هه‌ڵقوڵانی ره‌وت‌ناسی و ره‌وت‌سازیی نوێی سینه‌مایه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تا ئێستا، سینه‌مای ئێران و به تایبه‌ت، "کورته فیلمه‌کانی ئێرانی" له فێستیڤاڵه‌کانی جیهانی چه‌ندین شانازییان به‌ده‌ستهێناوه و هه‌موو ساڵێک له باره‌ی شانازی و سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م سینه‌مایه چه‌ندین جار ده‌بیستین. ئه‌مه رووداوێکی باشه. به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام پێویستیمان به گۆڕانی روانگه و بۆچوون و سه‌مبول و ئولگوو له بواری فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری جیهانیدا هه‌یه. ئێمه پێویستیمان به ستڕاتیژییه‌کی نوێ له سینه‌مادا هه‌یه. به‌شی سینه‌مای ئێران له روانگه‌ی که‌لتووری جیهانیدا له کوێیه؟ ئێستا، له "سه‌رده‌می وێنه‌ی جیهان"دا ده‌ژین؛ به‌و راده‌یه‌ی که "وێنه‌ی خۆمان" چێ بکه‌ین، به‌شێکمان له ده‌سه‌ڵاتی که‌لتووری و سینه‌مای جیهاندا ده‌بێت. به هه‌موو ئه‌و بازدان و راپه‌ڕینه‌کانی جار و بار؛ باوه‌ڕم وایه که هێشتا له وێنه‌سازیی که‌لتووری جیهانیدا به‌ش و هاوبه‌شییه‌کمان نیه.
پێویستیی سینه‌مای ئێران به دیپلۆماسیی گشتی بۆ ئاراسته کردنی وێنه‌یه‌کی راسته‌قینه‌تر به جیهان
خه‌زاعی رایگه‌یاند: به داخه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی که‌لتوورێکی ده‌وڵه‌مه‌ند، ئه‌ده‌بیاتێکی به‌شکۆ، مێژوویه‌کی پڕ له شانازی و هێزێکی مرۆیی گه‌وره و هتد، ئێمه له رێگای وێنه‌کان و فیلمه‌کانمانه‌وه ته‌نیا، نمایش کردنێکی مرۆڤ‌ناسانه‌ی ساکار بۆ رۆژئاوا بووینه. ئێمه نه‌مانتوانیوه ئه‌م هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندیی که‌لتووری، بایخه‌کانی ئه‌خلاقی، ئوستووره و ئه‌فسانه‌کان و پاڵه‌وانه‌کانی نه‌ته‌وه‌ییمان به جهان بناسێنین. سینه‌مای ئێمه ئه‌مڕۆکه پێویستیی به دیپلۆماسییه‌کی گشتی بۆ ئاراسته کردنی وێنه‌یه‌کی راسته‌قینه‌تر به جیهان هه‌یه. کاتی ئه‌وه گه‌یشتووه که شۆڕشێکی سینه‌مایی بکرێت. ده‌بێت نه‌خشه رێگامان ئه‌مه بێت که له سینه‌مادا بێجگه له "ته‌کنیک" بیر له "ناوه‌رۆک"یش بکه‌ینه‌وه. ئێوه خۆشه‌ویستان ئاگادارن که ئیدی سینه‌ما، ته‌نیا، ئامرازێکی رابواردن و خافڵاندن نیه، به‌ڵکوو که‌شوهه‌وا و شوێنی بیرکردنه‌وه و "ئه‌ندێشه و هزراندن"ـه.
ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه: پێویسته له مۆدێلی سه‌مبول و ئولگوو وه‌رگرتن و به‌کارهێنانی ساکار و ئاسایی و ڕواڵه‌تیی به‌رهه‌مه‌کانی سینه‌مای جیهان خۆمان به دوور بگرین و وێنه‌ی خۆمان بۆ جیهان ئاراسته بکه‌ین. وێنه‌یه‌ک له جوانییه‌کان، ئوستووره‌کان و مێژووی پڕ له هه‌وراز و نشێوی وڵاته‌که‌مان. وه‌کوو به‌رپرسی سینه‌مای ئێران له خولی تازه‌دا، به ڕاشکاویی رایده‌گه‌یه‌نم، بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه و نژیارڤانیی نوێی سینه‌ما پێویستیمان به به‌شداری کردن و ئاماده‌بوونی ئێوه گه‌نج و لاوه‌کانی سینه‌ماکاری به‌رپرسیار و باوه‌ڕمه‌ند به که‌لتووری ئێرانی و ئیسلامی و ده‌فرایه‌تییه‌کانی تازه ده‌رکه‌وتووانه هه‌یه. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا، له هیچ جۆره تێکۆشان و هه‌وڵدانێک بۆ پاڵپشتی کردن و به‌هێزترکردنی سینه‌مای کورته فیلمی داهێنه‌رانه، ئازایانه، پشکێنه‌ر، پابه‌ند به ئه‌خلاق و و نیشانده‌ر و لایه‌نگری بنه‌ماڵه درێغی و که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ین.
سه‌رۆکی رێکخراوی کاروباری سینه‌مایی ئێران له کۆتاییدا رایگه‌یاند: من وه‌کوو خۆم له‌و بڕوایه دام که ئه‌م چه‌شنه سینه‌مایه له‌وپه‌ڕی مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانی ئه‌زموونیی خۆی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی فێرکاریی که هه‌یه‌تی، له‌و ڕووه‌وه که دیل و ئه‌سیری کڵێشه دیاری کراوه‌کان و نیاز و پێداویستییه‌کانی جه‌سته‌ی پێکهاته‌ی سینه‌ما نیه؛ داهێنه‌رتره، به‌و مه‌رجه‌ی که داخوازی و داواکارییه‌کانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی و پێداویستییه که‌لتوورییه‌کانی کۆمه‌ڵگا تێیدا له‌به‌ر چاو بگیرێت.
هه‌ڵبژێردراوانی به‌شی کێبڕکێی سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی
باشترین فیلمی ئه‌زموونیی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه "دیاری کردنی پێناسه" Identification له ده‌رهێنانی "ژان فرانسوا کامینز" Jean-François Comminges له فه‌ره‌نسا ناسێندرا.
باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن به "پێ بنێ به نێو رووباره‌وه" Step into the river له ده‌رهێنانی "ما ویجیا" Ma Weijia به‌رهه‌می هاوبه‌شی چین و فه‌ره‌نسا پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها "یاسر تالبی" خه‌ڵاتی باشترین به‌ڵگه‌فیلمی بۆ "به ته‌نیا نامێنمه‌وه" I Will Not Be Alone له ئێران وه‌رگرت.
خه‌ڵاتی باشترین فیلمی چیرۆکی به "رۆژ، له‌وپه‌ڕی ژیانی ئاسایی رۆژانه‌یه" Beyond is the day له ده‌رهێنانی "دامیان کوکۆر" Damian KOCUR له پۆڵه‌ندا پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ئه‌م به‌شه که به ئۆسکاری ساڵی 2022ی زایینی ده‌ناسێندرێت، به کورته فیلمی "که‌پسوول" له ده‌رهێنانی "ئه‌میر په‌زیروفته" له ئێران پێشکه‌ش کرا.
پێشکه‌ش کردنی مه‌دالیای ئیسفا (ایسفا)
ئه‌نجومه‌نی کورته فیلمی ئێران ئیسفا (ایسفا) وێڕای رێزگرتن له "دێ میدێل" و "ماشوم" مه‌دالیای ئیسفای به "ویار" به‌رهه‌می "حورا ته‌باته‌بایی" پێشکه‌ش کرد.
بانگهێشت کردنی سینه‌ماکاران بۆ فیلمساز کردن له "ئێران ماڵ"
هه‌روه‌ها "عه‌لی ئه‌نساری" خاوه‌نی کۆمه‌ڵگه‌ی "ئێران ماڵ" له درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا رایگه‌یاند: به بۆچوونی من کورته فیلم، نمایش کردنێک له ترس و خۆفه‌کان و هیواکان و ئاواته‌کانه. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که به کورت و پوخته‌یی باسی لێوه ده‌کرێت، ئه‌نجامه‌کانی باشتر ده‌بێت؛ هه‌روه‌ها کورته فیلم وه‌هایه. به تێجوویه‌کی که‌م و له ده‌رفه‌تێکی کورت‌دا، ساز ده‌کرێت و دێته به‌رهه‌م، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌کانی باشتره. هیوا و ئومێد ده‌خوازم ئه‌م کاره هونه‌رمه‌ندانه‌یه رۆژ له دوای رۆژ پێشکه‌وتن به خۆیه‌وه ببینێت. له ده‌رهێنه‌ره‌کان داوا ده‌که‌م له ئێران ماڵ و ئه‌و شته‌ی که لێره رووی داوه، کورته فیلم دروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی بزانن ئه‌م بینا گه‌وره و پێکهاته‌یه‌ی هێمای شارستانییه‌ت له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی ساز کراوه.
هه‌ڵبژێردراوانی به‌شی کێبڕکێی سینه‌مای ئێران
خه‌ڵاتی باشترین ده‌نگی فیلم به "ئه‌میر عاشق حوسێنی" و "زوهره عه‌لی ئه‌کبه‌ری" بۆ فیلمی چیرۆکی "هرگز گاهی همیشه" واته "هه‌رگیز، جاری وایه، هه‌میشه" پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی باشترین مۆنتاژ به "حوسێن جه‌مشید گه‌وهه‌ری" بۆ فیلمی چیرۆکی "آخرین لالایی در تهران" واته "دوایین لای لایه له تاران" پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌هه‌ڵگرتنی فیلم به "ئارمان فه‌یاز" بۆ فیلمی چیرۆکی "ارفاق" واته "یارمه‌تی" پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی ده‌قی وه‌رگیراو به "محه‌مه‌د وه‌حدانی" بۆ فیلمی چیرۆکی "آخرین لالایی در تهران" واته "دوایین لای لایه له تاران" پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی فیلم به "شادی که‌ره‌م وێردی" بۆ فیلمی چیرۆکی "هرگز گاهی همیشه" واته "هه‌رگیز، جاری وایه، هه‌میشه" پێشکه‌ش کرا.
دیپلۆمای شانازی باشترین دیزاین و داڕشتنی دیمه‌ن و جیلوه‌کانی بینراو به "مێهدی شیرکه‌ت مه‌عسووم" بۆ فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی "گذشته" واته "رابردوو" پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن به "حه‌مید محه‌مه‌دی" به فیلمی "رابردوو" پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان له به‌شی فیلمی ئه‌زموونی به "عه‌رشیا زه‌ینعه‌لی" بۆ فیلمی "چگونه منتظر گودو باشیم" واته "چۆن چاوه‌ڕوانی گۆدۆ بین" پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی باشترین لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له فیلمی به‌ڵگه‌ییدا به "ئه‌مین پاک په‌روه‌ر" بۆ به‌ڵگه فیلمی "میر و مار" پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی فیلمی به‌ڵگه‌یی به "محه‌مه‌دباقر شاهین" بۆ به‌ڵگه فیلمی "صندلی" واته "کورسی" پێشکه‌ش کرا.
دیپلۆمای شانازی باشترین دیزاین و داڕشتنی سه‌حنه به "رێحانه ئیسماعیلیان" بۆ فیلمی چیرۆکی "مورس" پێشکه‌ش کرا.
دیپلۆمای شانازی باشترین ئه‌کته‌ر و ده‌ورگێڕی فیلم به "بێهزاد ده‌ورانی" بۆ فیلمی چیرۆکی "زوزه" به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان له به‌شی چیرۆکی به "رووناک جه‌عفه‌ری" بۆ فیلمی "مورس" پێشکه‌ش کرا.
له به‌شی باشترین فیلم به ناوه‌رۆکی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و زیاد کردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌کانی کۆمه‌لایه‌تی، ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و خه‌ڵاتی نه‌غدی پاره به "ئه‌میرهووشه‌نگ موعین" بۆ فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی "آینه خیس" واته "ئاوێنه‌ی خووساو" پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلم به "محه‌مه‌د یووسفی" و "ئه‌میرحوسێن عینایه‌تی" بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمی "مورس" پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان له به‌شی فیلمه‌کانی چیرۆکی یا ئه‌زموونی به "سوهه‌یلا پوورمحه‌مه‌دی" بۆ فیلمی چیرۆکی "جان داد" واته "گیانی سپارد" پێشکه‌ش کرا.
سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی "سه‌یدسادق مووسه‌وی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران؛ که بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی سینه‌مای ئێران‌دا وه‌کوو خاوه‌نی هه‌ل و مه‌رجه‌کانی په‌سند کردنی ئه‌کادیمیای ئۆسکار OSCAR® qualifying ناسێندراوه؛ له به‌شی کێبڕکیی "سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی" و به‌شی کێبه‌رکێی "سینه‌مای ئێران" به شێوه‌ی ئاماده‌بوونی سینه‌ماکاران و په‌خشی ئۆنڵاین و به نمایش کردنی 64 فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی 32 وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها 125 کورته فیلم له ده‌رهێنه‌رانی ئێرانی له رۆژانی 19 تا 24ی ئوکتۆبه‌ری 2021 له په‌ردیسی سینه‌مایی "ئێران ماڵ" له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
ڕاپۆرت: مه‌نسوور جیهانی
تێبينيێك بنێرە: