سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی؛ ڕێگەمان لە دزینی نەوتی ئێران لەلایەن سوپای تیرۆریستی ئەمریکاوە گرت

(0) / / ایران / سوپای پاسداران زایەڵە تیرۆریستی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمریکا


Nov 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند هێزەکانیان ڕێگەیان لە دزینی نەوتی ئێران لە لایەن سوپای ئەمریکاوە گرتووە کە لە بەیاننامەکە بە سوپای تیرۆریستی ناوبراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە بەیاننامەی سوپای پاسداراندا هاتووە؛ بە ئۆپەراسیۆنی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ئۆپەراسیۆنی هێزی دەریایی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆ دزینی نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەریای عەمان شکستی هێنا.
ئاماژە بەوەش دراوە؛ ئەمریکییەکان نەوتهەڵگرێک کە نەوتی ئێرانی تێیدا بوو لە دەریای عەمان دزی و بە گواستنەوەی بۆ نەوتهەڵگرێکی دیکە، بردیان بەرەو شوێنێکی نادیار، بەڵام هێزی دەریایی سوپای پاسداران بە ئۆپەراسیۆنی هێلی بۆرن ئەو نەوتهەڵگرەیان گەڕاندەوە بۆ سنوورە ئاوییەکانی ئێران.
ڕاشگەیێندراوە کە هەوڵەکانی کۆپتەر و کەشتی سەربازیی ئەمریکا بۆ دزینەوەی نەوتهەڵگرەکەی ئێران ناکام مایەوە.