ئێران کاتی دەستپێکردنی گەڕی نوێی دانوستاندنە ناوکییەکانی ڕاگەیاند
/
ایران
/
زایەڵە
ئێران
دانوستاندنە ناوکییەکان
کۆماری ئیسلامی
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کاتی دەستپێکردنی گەڕی نوێی دانوستاندنە ناوکییەکانی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گوتەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران گەڕێکی دیکەی دانوستاندنە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامی و گرووپی 4+1 لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، دەست پێدەکاتەوە.
عەلی باقری کەنی، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، رایگەیاند: لەگەڵ ئینریکی مۆرا، رێکخەری ئەوروپی لە دانوستاندنەکانی ڤیەننا رێککەوتووە لەسەر بەڕێوەچوونی گەڕێکی دیکەی دانوستاندنەکان لە 29-11-2021 لە ڤیەننا.
کەنی هەروەها رایگەیاند: ئامانجی کۆبوونەوەکان بریتییە لە هەڵوەشاندنەوە "سزا نایاساییەکان"ی ئەمریکا لەسەر ئێران.
تێبينيێك بنێرە: