بەرهەم ساڵح دوای هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی؛ تێپەڕیەکی ترسناک و تاوانێکی قێزەونە لە دژی عێراق

(0) / بەرهەم ساڵح زایەڵە مستەفا کازمی


Nov 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرهەم ساڵح لە پەیامێدا دوای هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی رایگەیاند، ئەو هێرشە دوژمنکاریە تیرۆرستییەی کە سەرۆک وەزیرانی کردە ئامانج تێپەڕیەکی ترسناک و تاوانێکی قێزەونە لە دژی عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عراق بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە تویتێکدا لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، "ئەو هێرشە دوژمنکاریە تیرۆرستییەی کە سەرۆک وەزیرانی کردە ئامانج تێپەڕیەکی ترسناک و تاوانێکی قێزەونە لە دژی عێراق، ئەمەش پێویستی بە هاوهەڵوێستیە بۆ روبەڕوبونەوەی شەڕخواز و تاوانکاران، ئەوانەی دەیانەوێت زیان بە ئاسایشی ئەم نیشتیمانە و ئارامی گەل بگەیەنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "مومکین نیە بەهیچ جۆرێک کە رێگە بدەین کە عێراق بەرەو ئاژاوە و کودەتا بڕوات بەسەر سیستمی دەستوریدا".