ئەمریکا: پڕۆگرامی ئەتۆمی و مووشەکی ئێران زۆر پێشکەوتووە

(0) / / جهان / زایەڵە ئەمریکا ئەتۆمی مووشەکی ئێران


Jan 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند که پڕۆگرامی ئەتۆمی و مووشەکی ئێران لە ماوەی ساڵانی دوایی پێشکەوتنی بەرچاوی به خۆو بینیوە.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، " جەک سالیوان" ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی " جۆ بایدن" سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا وتوویەتی بەرنامەی مووشەکی و ناوەکی ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
ئاماژەیشی بەوە کرد: " بەرنامەی ناوەکی ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. ئەوان بەراورد بە ئەو کاتەی کە حکومەتی پێشوو لە بەرجام هاتە دەرەوە بەشێوەیەکی بەرچاو لە چەکی ناوەکی نزیک بوونەتەوە."
سالیوان وتی: " ئەگەر ئێمە بتوانین بگەڕێینەوە بۆ ئەو دیپلۆماسییەی کە بەرنامەی ناوەکی ئێران کۆنترۆڵ بکات‌، ئەوە دەرفەتی ئەوەمان بۆ دەڕەخسێنێت کە بتوانیین لەگەڵ شەریک و هاوپەیمانە ناوچەیی و ئەورووپییەکان کار لەسەر هەڕەشەکانی دیکە بکەین."