بابەکر دڕەیی بۆ زایەڵە: هەرگیز سنوری کلتوری لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان نەبوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئێران بابەکر دڕەیی شعری کوردی کلتوری


Nov 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

بابەکر دڕەیی ڕایگەیاند، بۆ پتەو کردنی پەیوەندی  کلتوری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی  ئێران گرنگە  بەرپرسانی هەردوو ئەم پەیوەندیە مێژووییە  بناسێنن .
بابەکر  دڕەیی  کەسایەتی   ڕۆشنبیر لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، پەیوەندی کلتوری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان پەیوەندیەکی چەند سەد ساڵەیە و هەر لەو زەمانەدا کە گولسانی سەعدی شیرازی لە هندستان و ئەفغانستان و تورکیەی عوسمانی وەک کتێبی دەرسی دەخوێندرا، هەمان کتێب لە خوێندنگە ئاینی و تایبەتیەکانی کوردستانیشدا کتێبی بەردەست و چینە خوێندەوارەکان بوە، بۆیە ئەگەر سنوری دەولەتیش لە نێوان ئێران و کوردستان هەبوبێت هەرگیز سنوری کلتوری وجودی نەبوە و  نەیتوانیوە خۆراگرێ لە بەردەم پێوەندی توندوتۆلی ئەدەبی و فەرهەنگی هەردولادا.
ئاماژەی بەوەش دا؛ لەسەدەی نۆزدە کە شعری کوردی هەنگاوی مەزنی هاویشتوە کاریگەری زۆری لە ئەدەبیاتی ئێرانی وەرگرتوە. بە هەمان شێوە ئێران لە سەدەی بیستدا وەرگری پلەیەکی ئاواز و میلۆدی کوردیە جگە لە بەکارهێنانی ئامێرە موزیکیە کوردیەکان.
وتیشی،؛ بەهێزکردنی پەیوەندی کلتوری هەردولا لە گرەوی ئەوەدایە کە لێپرسراوانی حکومەتی هەردولا ئەم پەیوەندە مێژوییانە بناسن و ددانی پێدا بنێن، هەروەک چۆن فرانسەییەکان ئامادەن هەزاران نامەی دکتۆری لەسەر فەلسەفەی ئەلمانی بنوسن و ئەلمانەکانیش بۆ پەرەپێدانی فەرهەنگی سنوری دەولەتی ناخوێننەوە، پێویستە سیستمی سیاسی هەردولا تێبگەن کە بەرژەوەندی گشتی لەوەدایە توندترین پەیوەندی فرهەنگی بەردەوام بێت و خۆشبەختانە ئێستە هەزاران کەس سالانە لە زانکۆکانی ئێران دەخوێنن و لە هەمان کاتا سالانە چەندین گروپی هونەری هاموشوی یەکدی دەکەن.. راستە ئەوە زۆر کەمە بەلام دەکرێ بیری لێبکرێتەوەو بەرو کاری جدیتر بەروپێش ببرێت.
سازدانی - کامەران کەریم