جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەسەر کەم کردنەوەی  بودجە بۆ زایەڵە  دەدوێت

(0) / / گفتگو / کاوە عەلی هەڵەبجە زایەڵە بودجە


Nov 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری  پارێزگاری هەڵەبجە  باسی لە کەمکردنەوەی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بۆ هەڵەبجە لە ٢٥ ملیار دینار بۆ ٤.٥ ملیار دینارکرد.
کاوە  عەلی  جێگری  پارێزگاری  هەڵەبجە  لە وتووێژی   لەگەڵ  پەیامنێری  زایەڵە   ڕایگەیاند،  مانگی شەش لیژنەی دارایی پەیوەندیان بە پارێزگاکانەوە کردەوە کە بودجەیەکی تایبەت دیاریکرا بۆ پارێزگاکان بەدەر لە بودجەی کە دەنێرێت بۆ هەرێم وەک تایبەتمەندی و پێویستە پرۆژەکان بنێرن و بە نوسراوێک ئاراستەی لیژنەکە بکەن و بودجەکان بەم شێوەی لێهاتووە، دهۆک ٢٥ ملیار و هەڵەبجە ٢٥ ملیار  و سلێمانی ٤٥ ملیار  .
وتیشی،  پارێزگای هەڵەبجە لە ٢١/٦/٢٠٢١ نووسراوەکەی گەیاندە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق.  لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  بەنوسراوبان ژمارە  ٢٠٩٦ لە ٢٩/٦/٢٠٢١ نارد بۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە ئەوە پڕۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجەیە و هاوپێچی نوسراوی پارێزگای هەڵەبجە کە بڕی ٢٥ ملیار دینار بوو.
ڕونیشیکردەوە، پارێزگای دهۆک و پارێزگای سلێمانیش ناردیان لە هەمان کاتدا، بەڵام پارێزگای هەولێر بە پێی نوسراوی وەزارەتی پلاندانانی عێراق نەیناردووە ، لە ٢٨/١٠/٢٠٢١ وەزارەتی پلاندانانی هەرێم نوسراو دەکات بۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق  بودجەکان بەم شێوەی لێهاتووە؛
هەولێر ٣٥.٧ملیار
دهۆک ٢٢.٧ ملیار
سلێمانی ٣٦.١
هەڵەبجە ٤.٥ ملیار .
ئەوەشی  خستەڕوو، لەکاتێکدا ئەگەر ئەوەی هەڵەبجە کەمبکرایەتەوە دەبوو بۆ ١٥ ملیار دینار بوایە چونکە سەرەتا هەموو پارێزگاکان  بە هەولێریشەوە لە لیژنەی دارایی  لە مانگی دوو لەوە کەمتریان بۆ دیاری نەکرابوو. وە لە ١٠/٢/٢٠٢١ پرۆژەکان بە ١٥ ملیار لە لیژنەی دارایی جێگیر کرا دواتر  لە ٢١/٦/٢٠٢١ زیاد کرا بۆ ٢٥ ملیار ،بابەتەکە زۆر درێژە بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر ناوەڕۆکی پۆستەکە چونکە تەنها باس لەم ٢٥ ملیارە نییە بەڵکو مافی هەڵەبجە لە جێبەجێکردنی یاساکان و بڕیار و رێنماییەکان زۆر دەخورێت و هەمووشی دەیان جار لەشوێنی خۆی باسکراوە بەڵام بێ سوود بووە و لە ڕوونکردنەوەکانی داهاتوو وردەکاریی و دۆکۆمێنتی پێویست دەخەینە ڕوو.
سازدانی -کامەران کەریم