چەند نۆرینگەیەک لە عەربەت دادەخرێن
/
اجتماعی
/
زایەڵە
عەربەت
نۆرینگە
دەست گیرا بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قەدەغە و ماوە بەسەرچوو.
لە ڕاگەیەنراوێکی ناحیەی عەربەتی سەر بە رپارێزگای سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە، لەسە ر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەرایەتی ناحیە و لە پاش گلەیی و گازندەی ھاوڵاتیانی سنووری ناحیەکەمان شەوی (١٥و٢٠٢١/١١/٩) لیژنەیەکی تایبەتی بە بەدواداچوونی نۆرینگە و دەرمانخانەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی عەربەتی خوارەوە و کـۆمەڵگای برایەتیان کـرد لە ئەنجامدا دەست گیرا بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قەدەغە و ماوە بەسەرچوو .
باس لەوەشکراوە، بڕیاری داخستن دەرکرا بـۆ(نۆرینگەی کاڵێ، نۆرینگەی شیفا، نۆرینگەی ئەوین، دەرمانخانەی باریکە،دەرمانخانەی دکتۆرە ئەڤین) بەھۆی سەرپێچی کردنی ڕێنماییەکان .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: