بافڵ تاڵەبانی: بە ھەموو ھێزمانەوە ڕووبەڕووی ئەم کەسانە دەبینەوە ئارامی دەشێوێنن

(0) / / کردستان / زایەڵە بافڵ جەلال تاڵەبانی سلێمانی یەكێتی


Nov 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوسەرۆكی یەكێتی لە میانی بەسەركردنەوەی بەشێك لە هێزە سەربازی و ئەمنییەكانی سلێمانیدا ڕایگەیاند، ھیچ کەسێک لەسەروو بڕیارەکانی دادگاوە نابێت و بە ھەموو ھێزمانەوە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبینەوە ژیان لە خەڵک تێکدەدەن و ئارامی دەشێوێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی فەرماندەیی ھێزەکانی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی، فەرماندەیی لیوای سێی بەرگری و فریاکەوتن و ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەسەرکردەوە لە میانی سەردانەكەیدا ڕایگەیاند، مەترسی تیرۆر ماوە و پێویستە بەئاگاتربن و بە پلانی نوێ و ستراتیژی ئەمنی تۆکمەترەوە خۆتان ئامادەبکەن و شکست بەھەر مەرامێک بھێنن کە ئارامی و ژیانی خەڵک تێکبدات.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بافڵ تاڵەبانی جەختیكردووەتەوە، لە سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەری.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ھیچ کەسێک لەسەروو بڕیارەکانی دادگاوە نابێت و بە ھەموو ھێزمانەوە رووبەڕووی ئەو کەسانە دەبینەوە ژیان لە خەڵک تێکدەدەن و ئارامی دەشێوێنن و دەشڵێت" بۆیە نابێت چاوپۆشی لە پێشێلکارانی یاسا بکرێت".