دووەم خولی تاقیکردنەوەکانی سامفا لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
(0) /
دووەم خولی تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنی ستانداردی کارامەییەکانی زمانی فارسی "سامفا" بەڕێوەدەچێت.
سەید مالک هاشمی ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری کۆنسووڵخانهی ئێران لە سلێمانی بۆ زایەڵە ڕایگەیاند: دووەم خولی تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنی ستانداردی کارامەییەکانی زمانی فارسی "سامفا" بەڕێوەدەچێت.
هاشمی وتی: بۆ ئاگاداری سەرجەم ئازیزان و هۆگرانی زمانی فارسی ڕایدەگەێنین کە تۆمارکردنی ناوەکان بۆ بەشداری لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ستانداردی کارامەییەکانی زمانی فارسی سامفا دەستیپێکرد.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی بەشداری لە تاقیکردنەوەکەدا بۆ هەمووان ئازادە ئاماژەی بەوەدا ئەوانەی ویستی بەشدارییان لەم تاقیکردنە هەیە بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە تۆمارکردنی ناوەکان دەتوانن لە گەڵ بەشی ڕۆشنبیری کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ( بە ژمارە تەلەفوونی 07512359802) و هەروەها لە گەڵ سەنتەری زمانی زانکۆی سلێمانی پەیوەندی بگرن.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: