وەزیری دەرەوەی ئێران: دەتوانین لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بگەینە ڕێککەوتن

(0) / / ایران / زایەڵە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئەتۆم تاران


Nov 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ڕێککەوتن لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە بەردەستە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە توییتێکدا  باسی لە ئەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ گروسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کرد کە لە ڕۆژانی دواییدا سەردانی تارانی کرد.
ناوبراو، جەختی کرد؛ گەیشتنە ئەنجامی ڕێککەوتنی ئێران و ئاژانسی وزەی ئتۆم پێویستی بە دیراسەکردنی چەن دەستەوژەیێک هەیە و ڕێککەوتن لە بەر دەستە.
وەزیری دەرەوی کۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆکان لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە تارانی بە دۆستانە و ڕاشکاوانە وەسف کرد کە ئەنجامی بووە.