ئیمارات 10 ملیار دۆلار لە تورکیا دەخاتە گەڕ

(0) / ترکیه


Nov 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوبەری کۆمپانیای گەشەپێدانی ئەبووزەبی ڕایگەیاند ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی 10 ملیارد دۆلار لە تورکیا دەخاتە گەڕ.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هوکات لەگەڵ دابەزینی بەهای لیرە لە بەرانبەر دۆلار و قووڵتربوونی قەیرانی ئابووەی لە تورکیا محەمەد حەسەن سویدی بەڕێوبەری کۆمپانیای گەشەپێدانی ئەبووزەبی ئاشکرای کرد کە بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە 10 ملیاردۆلار لەو وڵاتە دەخەنە گەڕ.

ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵ وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند سویدی ئەم لێدوانی پاش واژووبوونی ڕێککەوتن لە نێوان شێخ محەمەد بین زاید ئال نەهیان وەلیعەهدی و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، داوە.