ئامادەیی ڕووسیا و چین بۆ بەڕێوەبردنی مەشقی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە مەشقی سەربازیی ئێران چین ڕووسیا


Nov 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی هێزی دەریای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتانی ڕووسیا و چین بۆ بەڕێوەچوونی مەشقی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ ئێران، ئامادەییان دەربڕیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەریاڤان ئەمیر شەهرام ئێرانی فەرماندە کوردەکەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە لێدوانیکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مەشقی سەبارزیی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دیکە، وتی: هەموو ساڵێک بەڕێوەبردنی مەشقی سەربازیی لە بەرنامەی ئێمەدا بووە و ئەم ڕەوتەش بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەش دا؛ ئەمساڵیش، مەشقی سەربازیمان دەبێت. بانگهێشتی چەند وڵاتێکمان کردووە بۆ بەڕێوەبردنی مەشقی هاوبەش و وڵاتانی چین و ڕووسیا ئامادەییان بۆ ئەم کارە دەربڕیوە.

دەریاڤان ئێرانی ڕاشیگەیاند کە مەشقە سەربازییەکانی ئێران لەگەڵ دیکەی وڵاتان، تێکەڵ و هاوبەشە، واتا هێزەکانی ئێران لە بەشە جۆربەجۆرەکان لە مەشقی هاوبەشدا بەشدار دەبن.