دانوستانکاری باڵای ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی: ۱+۴ داواکارییەکی گرینگی ئێرانی قبووڵ کرد

(0) / / ایران / زایەڵە ڤیەننا باقری کەنی ئەتۆمی


Nov 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڤیەننا، پاش کۆتایی هاتنی یەکەم ڕۆژی دانوستانەکان لە ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ڕایگەیاند کە لایەنی بەرانبەر لە گرووپی ۱+۴ واتا ۴ وڵاتە ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بە ئامادەبوونی ئەڵمانیا و بلۆکی یەکێتی ئەوروپا داواکاریی ئێران بۆ دیاری کردنی چارەنووسی گەمارۆ نایاساکانی ئەمریکایان لا پەسەند بووە و هەر بۆیە کارگرووپی هەڵگرتنی گەمارۆکان پێکهێنراوە و لە سبەینێوە کارەکانی دەستپێدەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی باقری جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و دانوستانکاری باڵای ئەتۆمی ئەم وڵاتە پاش یەکەم ڕۆژی دانوستانەکانی ڤییەنا، هەڵوێست و سیاسەتەکانی ئێرانی بۆ هەواڵنێران ڕوون کردەوە کە جەخت کردنە لە سەر هەڵگرتنی هەموو گەمارۆکانی ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەش دا کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە کردەوە پابەندبوونی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نیشان داوە و دەیەوێت ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە بکرێت کە بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێرانی تێیدا ڕەچاوکرابێت.
ئاماژەی بەوەش دا تا ئەو کاتەی کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لەسەر ئێران پەیڕەو بکرێت، قسە کردن لە سەر زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بێ بنەمایە.