بڕیاری گۆڕینی کارەبای  موەلیدە ی هەلی لە سەیدسادق درا

(0) / / اجتماعی / سەیدسادق مۆلیدە ئەهلییەکـــان زایەڵە


Dec 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە قەزای  سەیدسادق بڕیــار لە گۆڕینی بەرنامـەی کاتـژمێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکـــان درا .
تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی  قایمقامیەتی قەزای  سەیدسادق  بە  زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەک شەممــە بە بڕیاری  قائمقامی قەزای سیدسادق ، لە پێناو بەرژەوەنــدی گشتــی هاووڵاتیـــان و کەم کردنەوەی کرێــی پارەی ئەمپیرەکانــی کارەبا و کاتـــی ڕۆشتنی خوێنــدکاران و فـــەرمانبـــەران و کاسبکاران بۆ سەر کار و دەوامیان بڕیــار درا کە بەرنامە و کاتی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای مۆلیدە اهلییەکانی بۆ هاووڵاتیان  بگۆڕدرێت بەم
شێوەی خوارەوە:
١- بەیانیــان لــە کاتژمێر (٧) ی بەیانــی بـــۆ کاتــژمێر (٨) ی بەیانـــی.
٢- دوانیوەڕۆان لە کاتژمێر (١) بۆ کاتژمێر (١)ی شەو هەر کات کارەبای نیشتمانی نەبوو کارەبای مۆلیدە هەڵبکرێت .
کامەران  کەریم