باڵیۆزی ئێران لە یەمەن گیانی لەدەستدا

(0) / / ایران / یەمەن زایەڵە سەعید خەتیب زادە


Dec 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

 باڵیۆزی ئێران لە یەمەن بەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە وڵاتەکەی خۆی گیانی لەدەستدا.‏

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ‏ڕایگەیاند، "حەسەن ئایرلو باڵیۆزی ئێران لە یەمەن بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و درەنگ گەڕاندەوەی بۆ تاران، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا."
ئاژانسی فەرمی کۆماری ئیسلامی (ئیرنا) بڵاوی کردەوە بەهۆی درەنگخستنی گەشتەکەی ئایرلو باڵیۆزی ئێران لە ‏یەمەن، نەخۆشییەکە کاریگەریی توندی لەسەر کردبوو، بۆیە پزیشکەکان لە ‏ئێران نەیانتوانی هاوکاریی بکەن.‏