کاردانەوەی توندی ئێران بە ڕاگەیێندراوی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و بەریتانیا

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران خەتیب زادە کەنداو بەریتانیا ئەتۆمی


Dec 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ڕەتکردنەوەی ڕاگەیێندراوی دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی فارس و بەریتانیا، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ڕێگەچارەی کێشەکانی ناوچە، هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕاگەیێندراوی دژە ئێرانی دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی فارس و بەریتانیای بە هەوڵێک بۆ دووبەرەکی نانەوە لە لایەن ئەوانەوە ناوبرد کە نیگەرانی هاتنەدی کەشی هاوکاری لە نێوان وڵاتانی ناوچەن.

ناوبراو جەختی کردەوە سەر دەوری بەرپرسیارانەی ئێران کە هاتنەدی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکە و وڵاتانی ناوچەی بە گرتنەبەری ڕێگای هاوکاری و گفتوگۆ بانگهێشت کرد.

ڕاشیگەیاند: مخابن وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ڕێگای هەناردەی بەربڵاو و بە قەبارەی گەورەی چەکی مۆدێڕن بۆ هەندێ وڵاتی ناوچە، هۆکاری سەرەکی و گرینگن لە دروستبوونی گرژی و کێشە و کارەساتی مرۆڤی.

وتەبێژە ئێرانییەکە ڕاشیگەیاند کە ئێران وێڕای پابەندییە ئەتۆمییەکانی بەردەوام دەبێت لە کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لەم زانستە.