قایمقامی سەیدسادق بۆ زایەڵە: پشتگیری داواکاری هاوڵاتیانین

(0) / / کردستان / سەیدسادق زایەڵە دیاری ڕەفیق


Dec 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

قایمقامی سەیدسادق  ئاشکرایکرد، پشتگیری تەواوی گلەیی و ناڕەزاییەکان دەبین و کاری خیرا و تەواوی بۆ دەکەین لە پێناو خزمەتی هاووڵاتیان دا.
دیاری ڕەفیق  قایمقامی سەیدسادق بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، پاش داواکاری و ناڕەزایی بــەشێـــک لــە هاووڵاتیــــانــی سەیدســادق  بە مەبەسـتی کردنــەوەی (ئیستیشاری) ئێواران لە قەزاکەماندا و نەهێشتن و چارەسەرکردنی کەم و کورتی لە پێدان و هێنان و دابینکردنی دەرمان و ئامێری پزیشکی بۆ ناو نەخۆشخانەکانمان لە سنوردەکەدا .
وتیشی، لە دیوانـی قائمقامیـەت  پیشوازیمان  لێکــردن و  لە نزیکــەوە گفـت و گـۆ کراو پێـی ڕاگەیاندن کە پشتگیری تەواوی داواکارییەکــان دەبێت بۆ خزمـەتکردنی هاووڵاتیانی شارەکەمان ، دەست بەجێ  لەرێگەی پەیوەندی تەلەفـونی داوای کرد لە  د.سەباح هەورامی  بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمــانــی لــە ســەر داواکـــاری و جێبەجــێ کردنی داواکــارییەکـان.
ڕونیشیکردەوە،  د.سەباح هەورامــی بەڵێنی دا لــە نزیک تــرین کــاتدا سەردانی قـەزای سەیدسادق بکات و پێداویستـی بــۆ  سەرجـەم مەڵبەندەکـانـی تەندروستی و نەخۆشخــانــەکــان بەپێی توانــا دابیــن بکــات و تەواویداواکــارییەکانمــان جێبەجــێ بکات.
کامەران کەریم