هاوپەیمانی هیوا و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە

(0) / هاوپەیمانی هیوا زایەڵە موچە کازمی


Feb 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و هاوپەیمانی هیوا ئەمڕۆ کۆدەبنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم.

بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە ، هاوپەیمانی هیوا جارێکیتر جموجۆڵە سیاسیەکانی لە بەغدا دەست پێدەکاتەوە، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق.

زایەڵە زانیویەتی، ئەمڕۆچوارشەممە هاوپەیمانی هیوا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کۆدەبنەوە، پڕۆژەی هاوپەیمانی هیوا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن .