ئێران: دانوستانەکانی ڤییەنا ئەرێنییە و بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە

(0) / / ایران / دانوستان زایەڵە ڤییەنا ئەتۆمی باقری کەنی


Jan 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

دانوستانکاری باڵای ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نوێ ترین لێدوانی لەمەڕ دانوستانەکانی ڤییەنا بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، ڕایگەیاند؛ ڕەوتی گفتوگۆکان بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران ئەرێنییە و بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆوە بینیوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی باقری کەنی دانوستانکاری باڵای ئەتۆمی ئێران چوارشەممە پێش چوونە ناو ئوتێل کوبورگ و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی لایەنی بەرانبەر، دانوستانەکانی بە ئەرێنی وەسف کرد و ڕایگەیاند هەواڵەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجام چڕ بۆتەوە.
خولی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤییەنا ڕۆژی دووشەممەی حەوتەی ڕابردوو دەستیپێکردەوە.
ئێران گەیشتنە ئەنجامی دانوستانەکانی بەستۆتەوە بە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر هەڵگرتنی کاریگەری هەموو گەمارۆکان دژی ئەو وڵاتە.