ڕۆحانی: نەفرەت لەوانەی گەمارۆیان خستەسەرمان

(0) / / جهان / زایەلە ئێران حەسەن ڕۆحانی


Feb 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە دوایین هەوڵەکانی نەیاران بۆ ڕووخانی حکوومەت لە ئێران، شکستی هێنا، ڕایگەیاند گەلی ئێران نەفرەت لەوانە دەکەن کەوا گەمارۆیان خستە سەر وڵات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەلە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی چەند پڕۆژە لە وڵاتەکەی ڕایگەیاند: نەیاران سێ ساڵە شەڕ دژی گەلی ئێران بەڕێوەدەبەن و چەندین ساڵە گەمارۆیان خستە سەر ئێران و گەل ئەوان نەفرین دەکەن.
ڕاشیگەیاند: نەیاران هەمان ئەوانەن کەوا نەیانەویست شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران سەرکەوێت و ئامانجی سەرەکیان ئەوەیە کە شۆڕشی ئیسلامی بڕوخێنن، بەڵام سەرنەکەتن.
ڕۆحانی ئاماژەی بەوش دا کە ئەمە دوایین جار و دوایین هەوڵی نەیارانی ئێران بۆ ڕووخاندانی کۆماری ئیسلامی نابێت.
کۆتایی/.