دانوستانەکان لە بەرەوپێشچوون دان؛ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی تایبەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران
/
ایران
/
زایەڵە
ئێران
گەمارۆ
ڤییەنا
ئەتۆمی
کۆبوونەوەی تایبەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران لە ڤییەنا بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دانوستانکارانی ئێرانی و نوێنەرانی گرووپی ۱+۴ ڕۆژی شەممە لە چوارچێوەی هەشتەمین خولی دانوستانەکان لە ڤییەنا لەمەڕ هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران، کۆبوونەوە و بابەتی هەڵگرتنی گەمارۆکانیان تاوتوێ کرد.
لەم کۆبوونەوەدا چوارچێوە، پێودانگ و فاکتەرەکان بۆ هەڵسەنگاندنی ڕاستیی هەڵگرتنی گەمارۆکان و دەستەبەریی دووبارەنەبوونەوەیان تاوتوێ کران.
دانوستانەکانی ڤییەنا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە حاڵێکدا لە ڤییەنا لەبەڕێوەچوون دایە کە لایەنەکان باس لە پێشکەوتن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکەن.
تێبينيێك بنێرە: