پاش هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی پەرلەمان؛ حەلبوسی پێشوازیی لە کازمی کرد

(0) / / عراق / زایەڵە کازمی حەلبوسی عێراق


Jan 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشوازیی کرد لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، درەنگانی شەوی رابردوو، محەمەد حەلبوسی پێشوازیی کردووە لە مستەفا کازمی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی دیدارەکەدا، مستەفا کازمی پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کردووە بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران.