پەرلەمانتارێک لەڕێگای زایەڵەوە وەڵامێک بۆ سەرۆکی حکومەت دەنێرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە حکوومەت کاروان گەزنەیی


Jan 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی  کوردستان ئاشکرایدەکات، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە بابەتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە فرۆشتنی نەوت لە هەرێمی کوردستان ڕوون و شەفافە، بەڵام من ئەم چەند پرسیارەی خوارەوە لە جەنابیان دەکەم، کە ئایا دەتوانێت وەڵامی یەک پرسیاریشم بدەنەوە سەبارەت بە شەفافی نەوتی هەرێم .

کاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە  ڕایگەیاند، هەر ئەمڕۆ، بە نمونە، نرخی یەک بەرمیل نەوت بریتیبووە لە (٧٩) دۆلار؛ بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی دیلۆییت کە جەنابتان باسی دەکەن، دەبێت بۆ یەک بەرمیل %٤٢ بمێنێتەوە. واتا بۆ هەر بەرمیلێک (٣٣.٥) دۆلار دەمێنێتەوە بۆ حکومەتی هەرێم. واتا بۆ یەک ڕۆژ نزیکەی (١٤.٥) چواردە ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلار، و بۆ یەک مانگ نزیکەی (٤٣٣) ملیۆن دۆلار. کە دەکاتە، (٦٤٠) ملیار دینار، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تەنها (٥١٨) ملیار دینار تەمویلی مووچە دەکات .

وتیشی، واتا تەنها بە ڕاپۆرتەکانی دیلۆییت زیاتر لە (١٢٠) ملیار دینار دیار نامێنێت، کە بەندە تێبینی زۆرم هەیە لەسەر ڕاپۆرتەکانی دیلۆییت و پێم وایە ئەو ژمارە هێشتاش زۆر زیاترە هەم لە پارە و هەم لە نرخ کەواتە زەحمەت نەبێت پارەی نەوت چی بەسەر دێت لە ساڵی (٢٠٠٧)-ەوە حکومەتی هەرێم نەوت دەفرۆشێت، وە لە هەمان ساڵەوە تا ئێستا حکومەت پارەی شایستەی کۆمپانیاکان دەداتەوە کە بە گوێرەی دواهەمیین ڕاپۆرتی دیلۆییت تەنها بۆ شەش مانگ (١،٣٥٠) یەک ملیار و سێ سەد و پەنجا ملیۆن دۆلار بووە زەحمەت نەبێت ئەم پارەیە بۆ تا ئێستا تەواو نەبووە .

ڕونیشیکردەوە، حکومەتی هەرێم پابەندە بە ڕوکنەکانی گرێبەستی هاوبەش لە نەوتدا، کە چەند ڕوکنێکی ئەساسی هەیە: کۆست ڕیکەڤەری، ڕۆیاڵتی، زەحمەت نەبێت ئەم پارانە کوان پارەی موڵکانە و بنەی تەحتی، بەتایبەت یاسایەک هەیە کە تەنها ڕێگەیە بۆ شەفافکردنی پڕۆسەی نەوتی هەرێم لە ئێستادا بە ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٧، لە (٦١) ماددە پێکهاتووە، تا ئێستا وشەیەکی لێ جێبەجێ نەکراوە دەکرێت پێمان بڵێن چۆن شەفافیەتێک بە بێ ڕێزگرتن لە یاساکانی پەرلەمانی کوردستان  بە گوێرەی یاسای ژمارە (٢٢)ی ساڵی (٢٠٠٧) لە ماددەی (٤٠) لە خاڵی (١) دەبێت کۆمپانیاکان سێ جۆری باج بدەن، باجی زەوی، باجی دەرامەت، باجی دەرامەتی کۆمپانیاکان، لە ساڵی (٢٠١٢) بەدواوە یەک کۆمپانیا دینارێک نادات، دەکرێت بزانین بۆ بە گوێرەی یاسای ژمارە (٢٢)ی ساڵی (٢٠٠٧) لە ماددەکانی (١) خاڵی (٨) و ماددەی (٤) بە ڕوونی دەبێت ئەنجومەنی هەرێمی باڵای نەوت و گاز، کە بەرپرسە لە ڕەنگڕێژکردنی سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستان، کۆببێتەوە، ماوەی دوو ساڵ و نیوە ئەم ئەنجومەنە کۆنەبووەتەوە، دەکرێت بزانین بۆ شەفافیەت چۆن بە بێ کۆبوونەوەی ئەم ئەنجومەنە بە دی دێت .

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: بۆری نەوتی کوردستان کە هی حکومەتی هەرێم خۆی بووە، و فرپشتویەتی بە کۆمپانیای کار بە (١،٧٠٠) ملیارێک و حەوت سەد ملیۆن دۆلار، بە کام یاسا بووە؟ چۆن دەکرێت حکومەت پارەی بۆڕی نەوتی خۆی بدات بە کام پێوەر و یاسا و بڕیار کۆمپانیای کار، بە گوێرەی دیلۆییت، تەنها لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢١، زیاتر لە (٤٥٠) ملیۆن دۆلاری بردووە و بۆ هەر بەرمیلێک یەک بڕ وەردەگرێت لە کاتێکدا بیر هەیە ١٩٥ کیلۆمەتر دوورە لە بۆڕیەکە و بیریشمان هەیە تەنها ٥ کیلۆمەتر دوورە بە چ پێوەرێک ملیۆنان دۆلاری حکومەتی هەرێم لە بانکێکی لوبنانی بێت و حکومەت نەتوانێت بە وەرەقەیەکیش ڕوونکردنەو ەبدات کە ئەم پارەیە، کەی و بۆ چی چووەتە لوبنان و بۆچی بلۆککراوە و ناتوانن بیگێڕنەوە بە چ پێوەرێک تا ئێستاش %٥٨ی نەوتی هەرێم بۆ کۆمپانیاکان و تێچووی بەرهەمی نەوتی دەبێت ئایا وەبەرهێنان لە مەجالی نەوتی بەو قەبارەیە کراوە لە هەرێم ئایا قەرزی کۆمپانیاکان چەندە ئایا ئەو پارەیە کە دەبێت تەنها بۆ (٥) ساڵبێت، بۆ (١٤) ساڵە بەردەوامەئەمانە و دەیان پرسیاری دیکە لەسەر نا شەفافی پڕسەی نەوت و فرۆشتنی و داهاتەکانی؛ ئەوە نەوتی سپی، و غاز، و پاڵاوتگەکانیش هەر مەپرسە کە دە ڕاپۆرتیش تەواو نابنئێستا من لە جەنابتان دەپرسم، بەڕاستی پێتان وایە داهاتەکانی نەوت شەفافن لە هەرێم سەرجەم ئەم خاڵانە و چەندان خاڵی دیکەشمان لە دانیشتنی پەرلەمان بە ئامادەبوونی بەڕێزیان لە پەرلەمان ڕووبەڕوو ئاڕاستە کردن، وەڵامی تەنانەت پرسیارێکیشمان وەرنەگرتەوە و ڤیدۆی دانیشتنەکەش مەوجودە .

سازدانی - کامەران کەریم