ئاگاداری دەسپێکردنەوەی پێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران

(0) / / کردستان / زایەڵە ڤیزە گەشتیاری سلێمانی ئێران


Jan 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگادارییەکی تایبەت بە پێدانی ڤیزای بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکاتەوە کە پێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە رەچاوکردنی رێنەمایی و پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تایبەت بە هاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران لە ڕۆژی چوارشەمە بەرواری 12ی کانوونی دووەمی 2022ی زاینی دەستی پێکردوەتەوە.
شایانی باسە پێدانی هەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەی بێ بەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیاریەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیاریەکانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئەوپەڕی ٥ پێنج هەزار دینار)، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە.