کۆمەڵی شاخەوانان تووشی شۆک بوون؛ مەرگی دوو شاخەوانی ئێرانی

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی عەلەم کوە ئێران


Jan 14, 2022

قەبارەی فۆنت:
دوو شاخەوانی ئێرانی لە چیای "عەلەم کوە" گیانیان لەدەستدا.
 بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە گێڕانەوەی هەواڵنێری میهر، کردگار مەحموودی بەرپرسی کۆمەڵگەی مانگی سووری شارستانی کەلاردەشت ڕایگەیاند: ئەندامانی ئەم کۆمەڵگەیە کە بە مەبەستی ڕزگار کردنی دوو شاخەوانی گیر کردوو لە چیای « عەلەم کوە» بە فڕۆکە بۆ ناوچەکە نێردرا بوون جەستەی ڕەقۆبووی «حامد شاە حوسەینی»یان لە چیاکە هێنایە خوارەوە.
 کردگار مەحموودی هەروەها وتی: عەباس کەلهوڕ، ڕاهێنەری شاخەوانیش کە لە گەڵ حامد شاه حوسەینی دا بوو کۆچی دوایی کرد.
 ئەم دوو شاخەوانە بەیانی سێشەممە بە مەبەستی سەرکەوتن لە چیای «عەلەم کوە» بەرەو ئەو چیایە ڕۆیشتبوون کە ڕۆژی چوار شەممە هەواڵی دووچار بوونیان لە ناوچەی «گردە آلمانها» و لە ژێر «سنگ سماور» وەرگیرا و هەوڵەکان یارمەتیدانیان دەستی پێکرد.
 بە داخەوە بە هۆی زوقم و سەرمای چیاکەوە ئەم دوو شاخەوانە ڕەق بوونەوە. «حامد شاە حوسەینی» لە چیاکە کۆچی دوایی کردبوو بەڵام عەباس کەلهوڕ پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.