هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و كەركوك دەستیپێكردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە نەوت کەرکوک


Jan 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی سامانە سروشتیيەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی بۆ بەندەری جەیهان ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، "دوای ئەوەی ئێوارەى ڕۆژی سێشەممە بۆرى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لەنێو خاکی تورکیا تەقییەوە، ئەمەش بووە هۆى وەستانێکى کاتى هەناردەکردنەکە بۆ بەندەرى جەیهان."
ئاشكراشی كردووه‌، بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەی بۆرییەکە بە هۆی شۆرتی کارەبا ڕوویداوە و لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتى هەرێم وردتر لە ڕووداوەکە دەکۆڵێتەوە.
وه‌زاره‌ته‌كه‌ جه‌ختى كردووه‌ته‌وه‌، ئەو تەقینەوەیە کاریگەری لەسەر هەناردەکردنى نەوتى ھەرێمی کوردستان ھەبووە و لە ئێستاشدا ھەناردەکردنی نەوت دەستیپێکردووەتەوە.