عەلی باپیر: ئەستێرەی ئێمە بەرەو درەوشانەوەو هی دەسەڵاتیش بەرەو كزیی دەڕوات

(0) / / جهان / كۆمەڵی ئیسلامی زایەڵە عەلی باپیر


Feb 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت "ڕۆژ بە ڕۆژ ئەستێرەی ئێمە بەرەو درەوشانەوەو هی دەسەڵاتدارانیش بەرەو كزیی ‌و لاوازیی دەچێ هەر ئەوەشە ئەوانی ناڕەحەت كردووە."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ئەمڕۆ هەینی لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەی لە دەڤەری ڕاپەڕین رایگەیاند: هەرێمی كوردستان پڕە لە داهات ‌و سامانی ژێر زەویی‌ و سەر زەویی، كەچی هاووڵاتییان لە بارودۆخێكی خراپدا ژیان دەگوزەرێنن لە سایەی خراپیی حكومڕانان.
عەلی باپیر لەبارەی ئەو رەخنە و هێرشانەی دەكرێتە سەر خۆی و حزبەكەی دەڵێت: ڕۆژ بە ڕۆژ ئەستێرەی ئێمە بەرەو درەوشانەوە و هی دەسەڵاتدارانیش بەرەو كزیی ‌و لاوازیی دەچێ هەر ئەوەشە ئەوانی ناڕەحەت كردووە، لەبری ئەوەی هەڵە و كەموكوڕییەكانی خۆیان چاك بكەن دەیانەوێ ئێمەومانان ناشرین بكەن.
کۆتایی/.