پرۆژەیەکی دیکەی خزمەتگوزاری لە شارەزوور گەیشتە قۆناغی بانگەواز

(0) / / کردستان / زایەڵە شارەزوور پرۆژە


Jan 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

پرۆژەیەکی دیکەی خزمەتگوزاری لە شارەزوور گەیشتە قۆناغی بانگەواز.
سالار ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی شارەوانی قەزای شارەزوور بە زایەڵەی ڕاگەیاند، پرۆژەیەکی تری شارەوانیمان گەشتە قۆناغی بانگەواز، پرۆژە دەکەوێتە بەرامبەر خوێندنگای سەرکەوتن و خوار ترافیکی ڕێگای  شارەزوور - زەڕایەن لەسەرداهاتی شارەوانی چ کۆمپانیایەک ئارەزوومەندە دەتوانێت بەشداری ئەو کەمکردنەوە بکات بەو مەرجانەی لەبانگەوازەکەدا دیاری کراوە .
وتیشی هەر بۆ زانیاریش پرۆژەی کۆنکرێتی بەشی یەکەمی گەڕەکی مامۆستایان لەجێ بەجێ کردندایە و دەست بەکاربوون بۆ کۆمپانیا کراوە بەڵام بەهۆی کەش و هەواوە کاری خاکسازیەکەی وەستێنراوە تا ئەو ئەوکاتەی کەش و هەوا لەباردەبێت لەسەر داهاتی شارەوانی .
کامەران کەریم