هێچ گۆڕانکارییەک لەبارەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە عێراق ڕووینەداوە؛ ٥ ملیار دۆلار بلۆککراوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئێران عێراق پارە بلۆککراو گەمارۆ بانکی TBI


Jan 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرێتیی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق، ڕەتیکردەوە کە هیچ گۆڕانکاریەک لەبارەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە بانکەکانی عێراق ڕووی دابێت و جەختی کرد، سەرەڕای گەیشتن بە کۆبوندیی لەسەر ئازادکردنی ئەو پارانە، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لەو بارەیەوە ڕووی نەداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ هەواڵێک لە زمانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران بڵاوکرایەوە گوایە ئێران لەمەوبەدوا دەتوانێ سوود لە سەرچاوە داراییەکانی لە بانکی TBI عێراق بۆ هاوردەکردنی کاڵا وەربگرێت.
لەمبارەیەوە سەید حەمید حسێنی ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرێتیی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق، وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم هەواڵە نوێ نییە، بۆ ئاژانسی ئیسنا ڕایگەیاند؛ لە چەند مانگی ڕابردوودا باسی سوودوەرگرتن لە سەرچاوە داراییەکانی ئێران لە بانکی TBIی عێراق هاتە ئاراوە و تەنانەت بەشێک لە بەشە ڤاکسینی ئێران لە کوڤاکس لەم ڕێگەوە گەیشتە ئەنجام و ڤاکسین هاوردەی ئێران کرا، بەڵام بە کردەوە و بۆ سوودبینینی زیاتر و بەرفراوانتر لەم سەرچاوانە هەندێ کێشە هەیە.
وتیشی: سەرەڕای هەماهەنگیی نێوان عێراق و ئەمریکا بۆ دانەوەی پارەی ئێران و دەرکردنی مۆڵەت بۆ ئەوەی ئێران بتوانێ کاڵاگەلێک وەکوو خۆراک و دەرمان هاوردە بکات، بەڵام بە هۆی دژوارییەکان لە جێبەجێ بوونی بڕیارەکە یان هیچ نەکراوە یان ئەوەی کارەکان بە هێواشی دەڕۆنە پێشەوە و ڕێکارەکان بێ کەڵکن و بازرگانەکان باوەڕیان پێ نییە.
حسێنی وتیشی: بە گوێرەی دوایین خەماڵاندنەکان ٥ ملیار دۆڵای ئێران لە عێراق بلۆککراوە کە بەشی سەرەکیان پێوەندییان بە هەناردەکاریی کارەبا و هەناردەکاریی حکومیی ئێران بە عێراقە. عێراقییەکان ئەم بڕە پارە لە بانکی TBI هەڵدەگرن بۆ ئەوەی ئێران بەردەوام بێت لە هەناردەکاریی، بەڵام کاتێک ئێران دەیەوێت سوود لە پارەکەی وەربگرێت، کێشە دێتە پێشەوە و ناتوانێ.