قائیمقامیەتی سلێمانی شیرەمەنی شارەزور دادەخات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە شیرەمەنی شارەزوور سلێمانی


Feb 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی شیرمەنی شارەزوریان داخست.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەرسکاڵای هاوڵاتیان و بەدواداچونی لیژنەی سێی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێێتێرنەری، لیژنەکان فرۆشتگای شیرمەنی شارەزوریان لە بازاڕی سەعید تەها کۆیی داخست.
لەکاتی سەردانی لیژنەکە دەرکەوتوە لەگەڵ ئەوەی شوێنەکە پابەندی مەرجەکانی کارکردن نییە، بەشێک لەو سینی و دەفرانەی شیرەمەنییەکانی تیادا کۆگادەکرێت ژەنگیان کردوە و پاشەڕۆی قرتێنەرەکانیان تێدابوە، هەروەها بەهۆی کەڕو هەڵهێنانەوە دەستیان بەسەر زیاتر لە (180) کیلۆگرام پەنیردا گرتوە.