ڕاگرتنی ڕێکارەکانی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری لەلایەن دادگای فیدڕاڵی عێراقەوە

(0) / / عراق / زایەڵە دادگای فیدراڵی عێراق


Feb 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

دادگای فیدڕاڵیی عێراق ڕێکارەکانی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری ڕاگرت بەوپێیەی مەرجەکانی "باشی ناوبانگ و ڕاساڵی" تێدا نییە.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دادگای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ کۆبۆوە و تیایدا بریاریدا سەرجەم رێکارەکانى کاندیدبوونى هۆشیار زێباری بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار رابگرێت.
ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی لەدوای سکاڵای چوار پەرلەمانتار کە سیانیان یەکێتین و ئەوی تریان سەربەخۆیە، دێت.
دادگای فیدراڵی هۆکاری ئەو بریارەى گەڕاندووەتەوە بۆ نەبوونى مەرجە یاسییەکان لەکاندیدبوونى بۆ سەرۆک کۆمار.
هەروەها هەنگاوەکانى خۆ کاندیدکردن و پەسندکردنى لەلایەن سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراقەوە بە هەنگاوێکى نادەستوری ناوبردووە کە پێچەوانەى مادەی ٦٨ لەدەستوری عێراقە.
هەروەها لە بڕیارەکەی دادگادا ئاماژە بەوە کراوە، ئەم بڕیارە لەسەر سکاڵای یاسایی چوار پەرلەمانتاری عێراق بووە کە سێ پەرلەمانتاریان لە فراکسیۆنى یەکێتى و پەرلەمانتارێکیشیان سەربەخۆ بووە کە تیایدا سکاڵا لەسەر هۆشیار زێباری تۆمار کراوە بە تۆمەتى بە هەدەردان و خراپ سودوەرگرتن لە دارایی و موڵکى گشتى ئەو کاتەى کە وەزیرى دەرەوەو دارایی عێراق بووە.
هاوکات لە خاڵی دووەمى بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا هاتووە کە هۆشیار زیباری لە ساڵى ٢٠١٨ بە نوسراوی ژمارە ٩٨-ق سکاڵای لەسەر بووەو بانگهێشتی دادگا کراوە، بەڵام ناوبراو ئامادەی بەردەم دادگا نەبووە.