توێژینەوەی شیعرەکانی هەوراز لە شاری جوانڕۆ
(0) /
بەرهەمەکانی مامۆستا هەوراز شاعیری جوانڕۆیی لە ڕوانگەی توێژەرانەوە هەڵسەنگێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئێوارەی یەکشەمە ٢٠٢٢٫١٫٣٠ لە هۆڵی کولتووری و ڕۆشنبیری شاری جوانڕۆ، ئەنجوومەنی ئەدەبی مەولەوی لە درێژەی دانیشتنەکانیدا بەرهەمە شیعرییەکانی شاعیر حاتەم محەمەدی ناسراو بە«هەوراز»یان خستە بەر توێژینەوە .
لەم کۆبوونەوەیەدا کە بە ئامادە بوونی شاعیر حاتەم محەمەدی بەڕێوە چوو بەرهەمەکان لە لایەن دوو توێژەرەوە لە ڕوانگەی سایکۆلۆژیا و فۆرم و ناوەڕۆکە وە کەوتە بەرباس و دواتر لە لایەن بەڕێوە بەرانی ئەنجوومەنی ئەدەبی مەولەوی شاری جوانڕۆوە ڕێز لە چالاکییەکانی ئەم شاعیرە گیرا.
حاتەم محەمەدی، شاعیر، نووسەر و وەرگێڕ، دانیشتووی شاری جوانڕۆیە و خاونی خاوەنی دوو کتێبی شیعری بە ناوی دوایین گەڵا ، مۆمی تەمەن،
هەروەها کتێبی وەرگێڕدراوی خەونەکانی ماریا، کتێبی مۆچیاری بۆ پەپوولەکان کە بۆ منداڵان و مێرمنداڵانە .
تێبينيێك بنێرە: