جێبەجێ کردنی قۆناغێکی نوێی ئاڵوگۆڕی زیندانیان لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران

(0) / / کردستان / زایەڵە ئێران ئاڵوگۆڕی زیندانی هەرێمی کوردستان تاوان


Feb 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

قۆناغی چوارەمی ئاڵوگۆڕ کردنی زیندانیان لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بە ڕادەستکردنی 10 زیندانی بە ئێران جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، لە قۆناغی چوارەمی ئاڵوگۆڕ کردنی زیندانیان 10 زیندانی لە هەرێمی کوردستانەوە رادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران کرانەوە.
هەردوو شاندی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی دووشەممە 7ی شووباتی 2022  لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی چوارەمی ئاڵوگۆڕ کردنی زیندانیان کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا واژۆ لەسەر جێبەجێکردنی قۆناغی چوارەمی پرۆسەی ئاڵۆگۆڕی زیندانیان کرا.
شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوو لە ئەحمەد نەجمەدین، بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی، عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەرێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران، مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەسروڵڵا رشنودی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر، سەید کەمال عەبدوڵڵاهی نوێنەری وەزارەتی دادی كۆماری ئیسلامی ئێران.
زیندانیە ڕادەستکراوەکان ماوەی حوكمەكانیان لەناو گرتووخانەکانی ئێران تەواو دەکەن.
ئاڵوگۆڕكردنی زیندانیان لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی رێككەوتنێكە كە لەنێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشت بە یاسای ژمارە (6)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە ساڵی (2014)دا دەرچووە، پاڵپشت بەم یاسایە رێككەوتن لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كراوە بۆ ئاڵوگۆرکردنی زیندانیان .