ئێران موشەکی بالستی بە مەودوای ۱۴۵۰ کیلۆمەتر بەرهەم هێنا

(0) / / ایران / زایەڵە موشەک خەیبەرشکێن


Feb 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوونوێنیان کرد لە موشەکێکی بالستی بەرهەمهێنراوی ناوخۆ بە مەودای ١٤٥٠ کیلۆمەتر.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ناوی موشەکە نوێیەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە مەودای ١٤٥٠ کیلۆمەتر، "خەیبەرشکێن"ە کە خێراییەکی زۆر بەرزی هەیە و لە پێکانی ئامانجەکانی زۆر ورد و نیشانشکێنە.
 بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئێران لە ڕێوڕەسمی ڕونوێنی لە موشەکە نوێیەکە کە بە بۆنەی چل و سێهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەچوو، بەشداربوون.
موشەکی خەیبەرشکێن لە بەرەی سێهەمین موشەکە دوورمەوداکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئەژمار دێت و توانای بەزاندنی قەڵغانی موشەکی هەیە و کێشی یەک لە سەر سێی هاوشێوەکانیەتی و ئامادەکردن و هاویشتنی لە ڕووی کاتەوە بۆ یەک لە سەر شەش کەم کراوەتەوە.