دادگاى فیدڕاڵى یەکشەممەی داهاتوو بڕیار له‌باره‌ى دۆسیه‌كه‌ى زێبارى ده‌دات

(0) / / عراق / زایەڵە زێباری فیدراڵ دادگا


Feb 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

دادگاى فیدڕاڵى له‌ عێراق رۆژى دادبینى له‌ سكاڵاكانى دژ به‌ هۆشیار زێبارى كاندیدى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق دیاریکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دادگاى فیدڕاڵى له‌ عێراق بڕیاریدا، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 13-2-2021 مورافه‌عه‌ى داواكان بكات كه‌ له‌ دژى هۆشیار زێبارى كاندیدى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق پێشكه‌ش كراون.

سكالاى یاسایی له‌ دژى هۆشیار زێبارى تۆماركراو به‌شێك له‌یاساناسان له‌ عێراق ده‌ڵێن كه‌سێك له‌ په‌رله‌مان به‌هۆى دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ پۆستێك متمانه‌ى لێوه‌رگیرابێته‌وه‌ چۆن ده‌توانێت باڵاترین ده‌سه‌ڵات له‌ عێراق بگرێته‌ ده‌ست.